شبكة لالش الاعلامية

داواكارێ گشتی داخوازێ ژ كەنالێن راگەهاندنێ دكت ھاندانا خەلكێ نەدەن بۆ توندوتیژيێ

داواكارێ گشتی داخوازێ ژ كەنالێن راگەهاندنێ دكت ھاندانا خەلكێ نەدەن بۆ توندوتیژيێ
K24 – ھەولێر

لە نووسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات، رەچاوی بەرژەوەندییە باڵاكانی ھاووڵاتیان بكەن و خۆیان بە دوور بگرن لە گواستنەوەی ھەواڵ و زانیاری كە دەبێتە ھۆی توندوتیژی.

لە نووسراوەكەی داواكاری گشتی ھاتووە: “خۆپێشاندەران لە شارۆچكەی پیرەمەگروون، پەلاماری چەند دامودەزگایەكی حكومیانداوە و ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان سوتێندراوە و راگەیاندنەكانیش راستەوخۆ رووداوەكانیان رووماڵ دەكرد، ئەمەش كاریگەریەكی خراپی لەسەر ھاندانی ھاووڵاتیان بە ئاراستەی توندوتیژی، پێویستە راگەیاندنەكان لە بارودۆخی لەمشێوەیەدا ھاووڵاتیان ھۆشیار بكەنەوە، بە مەبەستی پاراستنی سەرو سامانی ھاووڵاتیان و كەلوپەلی دامودەزگا حكومییەكان”.

داواكاری گشتی داواش لە میدیاكان دەكات: “رەچاوی بەرژەوەندییە باڵاكانی ھاووڵاتیان و دامودەزگا حكومییەكان بكەن و خۆتان دووربگرن لە بڵاوكردنەوەی زانیاری و ھەواڵ بە ئاراستەی بەرپابوونی توندوتیژی و ھێرشكردنە سەر بینا و كەلوپەلەكانی دامودەزگا حكومییەكان و زیانگەیاندن بە سەروسامانی ھاووڵاتیان، كە ھاندانی لەو جۆرە پێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەگەرییە و بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی دەزگاكانی راگەیاندن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەرلەمانتاره‌ک:به‌رى سەرێ سالێ مووسل دێ ئێته‌ ئازادكرن

Lalish Duhok

بریتانیا پەنابەرێن كورد و عێراقی و فەلەستینی وەردگرت

Lalish Duhok

پێشمه‌رگه‌ فێری ئاشكراکرنا چه‌كێ كێمیایی دبن

Lalish Duhok