شبكة لالش الاعلامية

دەستپێشخەرییەك بۆ گفتوگۆيێ دناڤبه‌را هەولێر و بەغدا دا هاته‌ راگه‌هاندن 

دەستپێشخەرییەك بۆ گفتوگۆيێ دناڤبه‌را هەولێر و بەغدا دا هاته‌ راگه‌هاندن 

رووداو – هەولێر

بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی راستەوخۆ لەنێوان هەولێر ‌و بەغدا، سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، نامەیەك بۆ هەردوو سەرۆكی حكومەتی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان ‌و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنێرێت.

فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری د.فوئاد مەعسوم، سەرۆکكۆماری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆك كۆماری عێراق نامەیەكی بۆ هەریەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و سەرۆكی حكومەتی عێراق ‌و سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ناردووە، ناوەڕۆكی نامەكە بۆ بەزووی دەستپێكردنی گفتوگۆی ئاشتیانەیە لەنێوان هەولێر ‌و بەغدا”.

راوێژكارەكەی سەرۆكۆماری عێراق، روونیكردەوە تاوەكو ئێستا وەڵامی نامەكانیان بەدەست نەگەیشتووەتەوە ‌و، گوتیشی “چاوەڕێ‌ دەكەین هەرسێ‌ لایەن بەمزووانە وەڵاممان بدەنەوە، گفتوگۆكان دەستپێبكەن، دیارە سەرۆكایەتی كۆمار سەرپەرشتیی ئەو گفتوگۆیانە دەكات ‌و سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكانیش وەكو چاودێر بەشداری گفتوگۆكان دەكات”.

دوای ئەنجامدانی گشتپرسی ‌و هێرشكردنە سەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە 16ی ئۆكتۆبەردا، پەیوەندییەكانی هەرێمی كورستان ‌و حكومەتی عێراقی زۆر ئاڵۆزبوو، سەرباری چەندین هەوڵی ناوخۆی ‌و دەرەكی بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر ‌و بەغدا، بەڵام تاوەكو ئێستا دۆخەكە ئارام نەبووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل زاخۆ ژبه‌ر هه‌رڤینا ئاڤاهیه‌كى كه‌سه‌كى گیانێ خوۆ ژده‌ست دا وپێنچێن دى برینداربوون

Lalish Duhok

پارتی: رێ نائێته‌ دان ل شنگال ئازادانە بانگەشەيا خۆ بکەین

Lalish Duhok

ڕۆهنکرنەک ژ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok