مه‌رجه‌عه‌كێ ئایینی داخوازێ ژ بەرپرسێن عێراقێ دکت هاريکاريا كوردستانێ بکن
رووداو – به‌غدا
مه‌رجه‌عێكی ئایینی شیعە له عێراق داوا له به‌رپرسانی عێراق ده‌كات په‌له بكه‌ن بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و، ره‌تیده‌كاته‌وه تووندوتیژی له دژی خۆپێشانده‌ران به‌كاربهێندرێت.
له راگه‌یێندراوێكدا محه‌ممه‌د ته‌قی ئهلمودهریسی، مه‌رجه‌عی ئایینی شیعە رایگه‌یاند “داوا له به‌رپرسانی عێراق ده‌كه‌م، په‌له بكه‌ن بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی برایانمان له هه‌رێم، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان پایته‌خت و هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها ئاشتكردنه‌وه‌ی نێوانیان بۆ ئه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ره‌كان كه‌لێنی گه‌وره دروست نه‌كات و، نه‌بێته هۆكاری تێكدانی ره‌وشی ئارامی خه‌ڵكی هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی”.
ئهلمودهریسی داوا له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات تووندوتیژی دژی خۆپێشانده‌ران ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ده‌شڵێت “بەبیری به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنینه‌وه؛ ده‌ستوور ماف بە هاووڵاتییان دەدات له خۆپێشاندانه مه‌ده‌نییه‌كاندا، بۆیه به‌كارهێنانی هه‌رجۆره هێز و تووندوتیژییه‌ك دژی خۆپێشانده‌ران، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
محه‌ممه‌د ته‌قی ئهلمودهریسی تیشكی خسته سه‌ر گشتپرسییه‌كه‌ی باشووری كوردستان و گوتی “ئه‌و بوومه‌له‌رزه سیاسییه‌ی هه‌رێمی گرته‌وه، به‌هۆی ده‌ره‌نجامی گشتپرسییه‌كه، كه به‌رده‌وام هۆشداریماندا له ئه‌نجامنه‌دانی، هاوكات سه‌رجه‌م بڕیاربهدهستهكانیش هۆشیار ده‌كه‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا كاردانه‌وه‌ی ناجێگیری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. داوا له هه‌موو لایه‌نێك ده‌كه‌م دان به‌خۆیاندا بگرن و، سینگ فراوان بن و ئارام بگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كان كۆنترۆڵبكرێنه‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
