شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلين: هنده‌ك جارا سێڵفیگرتن نەخۆشیا دەروونییە

ڤه‌كۆلين: هنده‌ك جارا سێڵفیگرتن نەخۆشیا دەروونییە

رووداو-سلێمانی

ئەگەر هەستدەکەی سێڵفیگرتن بووەتە واسواسی و ناتوانی بەرەنگاری ببیتەوە، دوورنییە یەکێک بی لەوانەی پزیشکانی دەروونی بە تووشبووی بارێکی دەروونیی ئاڵۆز نێویان دەبەن.

بارە دەروونییە ئاڵۆزەکە ناونراوە سێڵفایتیس (selfitis)، کە تێیدا کەسەکە خواستێکی کۆنترۆڵنەکراوی هەیە بۆ سێڵفی گرتن.

زاراوەکە بۆ یەکەمجار ساڵی 2014 بەکارهێنرا لە گوتارێکی گاڵتەئامێزدا کە پێشنیازی کردبوو کۆمەڵەی پزیشکانی دەروونی ئەمریکا ئەو حاڵەتی سێڵفیگرتنە نائاساییە وەک ناساخییەکی دەروونی بناسێنێ.

بەڵام ئەنجامدانی توێژینەوە لەمبارەیەوە دوای ئەوە هات حاڵەتگەلی دیکەی دەروونیی پەیوەست بە تەکنۆلۆجیا وەک ناساخی دەروونی ناسێنران، لەوانە؛ نۆمۆفۆبیا، کە بە مانای ئەو کەسە دێت کە ترسی لەبیرچوون و بەردەستنەبوونی مۆبایلی هەیە.

د. مارک گریفس، لە بەشی دەروونزانیی زانکۆی نۆتنهام، دەڵێ “ئێمە بۆ یەکەمجار سەلماندمان کە ناساخیی دەروونی سێڵفایتیس هەیە و بۆ یەکەمجاریشە لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن ئێمەوە پێوەری دەستنیشانکردنی بۆ دیاریدەکرێ”.

توێژینەوەکە لەسەر 400 کەس لە هیندستان ئەنجامدراوە، کە وڵاتێکە زۆرترین بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی تێدایە، و تێیدا پێوەرەکانی دەستنیشان و راددەی توندی ناساخیی دەروونیی سێڵفایتس دیاریکراون.

د. جانارسانان بالاکریشنان، یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە، دەڵێ “ئەوانەی سێڵفایتیسیان هەیە، متمانەیان بە خۆیان کەمە و لە رێگەی زۆر خوودانە سێڵفیگرتن و گرنگیپێدانییەوە دەیانەوێ خۆیان هاوشانی کەسانی چواردەوریان بکەن، نیشانەکانی ناساخییە دەروونییەکە نزیکن لە نیشانەکانی جۆرەکانی دیکەی ئالوودەبوون”.

دکتۆر بالاکریشنان خوازیارە توێژینەوەکانی داهاتوو سەرنجبدەنە ئەوەی کە چۆن و بۆچی خەڵکی تووشی ئەم بارە وەسواسییە دەبن و چی بکرێ بۆ ئەوانەی بە سەختی تووشی بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د چیایەكێ كوردستانێ دا شانەیەكا مه‌زنا هنگڤینی هاته‌ ديتن  

Lalish Duhok

ب ڤیدیو: ل هه‌ولێرێ پێشانگەھا نیشاندانا رۆبۆتان ھاتە ڤەکرن

Lalish Duhok

زیانێن ڤه‌خوارنێن زيانبه‌خش 

Lalish Duhok