هه‌فتيا داهاتى پرۆژه یاسایا ھه‌لوه‌شاندنا موچێن نه‌یاسایی دێ گه‌هته په‌رله‌مانى
تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه یاسایی بڕینی موچه نایاساییه‌كان، ئه‌وانه‌ی به پله‌ی باڵا به نایاسایی خانه‌نشینكراون، به‌مزوانه ده‌گاته په‌رله‌مانی كوردستان ، ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
ماوه‌ی چه‌ند مانگیكه ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رقاڵی داڕشتنی پڕۆژه یاسایه‌كن هه‌تا له ریگه‌یه‌وه موچه‌ی ئه‌و كه‌سانه ببڕدریت، كه به شیوه‌یه‌كی نایاسایی به پله‌ی باڵا و ناشایسته خانه‌نشینكراون. به‌پێی زانیارییه‌كان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا حكومه‌ت پڕۆژه یاسای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینه نایاساییه‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نێرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، قاره‌مان قادر په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به هاتنی پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كه له ڕیگه‌یه‌وه موچه نایاسایه‌كان دهبردریت رایگه‌یاند، بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو، دوای پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه یاسای بڕینی موچه نایاسایی و خانه‌نشینكراوه نایاساییه باڵاكان و دوو موچه و چه‌ند موچه بنیریته په‌رله‌مانی كوردستان، دوار خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دوومی بۆده‌كه‌ین و ده‌كرێته یاسایی، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان به ته‌واوی پشتگیری ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ین. به پرۆژه‌یه‌كی باشی ده‌زانین بۆ گێرانه‌وه‌ی داهاتێكی زۆر بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و هاوڵاتیان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات، کە له ئیستادا ڕێژه‌یه‌كی زۆری خه‌لك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به پله‌ی باڵا خانه‌نشینكراون. زۆربه‌ی ئه‌م پله نایاساییانه له سلكی سه‌ربازی خانه‌نشینكراون كه رۆژێك له ڕۆژان ئه‌و پلانه‌یان نه‌بینیوه كه پێی خانه‌نشینكراون وخه‌ڵكێكی زۆریش هه‌یه بریكاری وه‌زیره و به پله‌ی وه‌زیر خانهنشینكراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
