شبكة لالش الاعلامية

لگۆرى پشکنینا سەرەتایی، گۆرێ بكۆمێ کەرکووکێ وه‌لاتيێن کوردن

لگۆرى پشکنینا سەرەتایی، گۆرێ بكۆمێ کەرکووکێ وه‌لاتيێن کوردن
کەرکووک-KDP.info-

لە شاری کەرکووک گۆڕێکی بەکۆمەڵ دوزراوەتەوە و بە پێی پشکنینی سەرەتایی، ڕۆفاتی نێو گۆڕەکە ھاووڵاتیی کوردن، بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەھید و ئەنفالکراوانیش ڕوونی کردەوە، حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقیەکان ڕێگرن لە کارکردنی تیمی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ لە ناوچەی فەیلەقی شاری کەرکووک دۆزراوەتەوە و گومان ھەیە ڕۆفاتی نێو گۆڕەکە ھاووڵاتیی کورد بن و لە لایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچوو شەھید کرابن، چونکە بە پێی ھەڵدانەوەی گۆڕەکە ڕۆفاتی نێو گۆڕەکە جلوبەرگی کوردییان لەبەردایە، ئێمە لەگەڵ دەزگای شەھیدی عێراق ھەماھەنگیمان کردووە بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەکە و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ڕۆفاتی نێو گۆڕەکە، گەڕەکی فەیلەقی کەرکووک لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ناوچەیەکی سەربازی بووە و پێشبینی دەکرێت ھێشتا گۆڕی دیکەی تێدا ھەبێت.”

بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “لە لایەن ئەو کەسانەی گۆڕەکەیان بینیوە دەستکاری کراوە و ڕۆفاتی نێو گۆڕەکە کۆ کراونەتەوە، بەڵام ژمارەیان نازانرێت، لەبەر ئەوەی تێکەڵ کراون، ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی یاسا قەدەغەیە ھیچ کەسێک جگە لە تیمی تایبەت دەستکاریی گۆڕی بەکۆمەڵ بکات، بەڵام ئێمە و بەڕێوەبەرایەتیی شەھیدانی کەرکووک و دەزگای شەھیدانی بەغدا دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەین.”

دوای ھاتنی گرووپی تیرۆریستیی داعش تەنیا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٤٣ گۆڕی بەکۆمەڵ دوزراونەتەوە و زۆربەی ڕۆفاتی نێو گۆڕەکانیش ئەو ھاووڵاتییە کوردانەن کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە زیندەبەچاڵ کراون.

لەبارەی بەڕێوەچوونی کارەکانی تیمەکانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان، پەروین نووری دەڵێ: “دوای داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکان لە لایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکانەوە ڕێگە بە تیمەکانی ئێمە نادرێت کاری خۆیان بکەن، ئەمەش وای کردووە کارکردن لە دەیان گۆڕی بەکۆمەڵدا ڕابگرین، چونکە ئێمە ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت، دەزگای شەھیدی عێراق وەک پێویست ناتوانێ کاریان تێدا بکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بڕیارە 700 رۆژنامەڤان پارچێن ئەردی وەرگرن

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ی داخوازا دو جورێن هه‌لیكۆپته‌ران كرییه‌

Lalish Duhok

هەر جهه‌كێ پێشمەرگەى ب خوونێ ئازادکربت، بەشه‌كه‌ ژ ئاخا ھەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok