شبكة لالش الاعلامية

هەولێر و بەغدا کار بۆ ب فەرمیکرنا دەروازەیەکێ دی يێ سنووری دکن

هەولێر و بەغدا کار بۆ ب فەرمیکرنا دەروازەیەکێ دی يێ سنووری دکن

رووداو – دهۆک

لیژنەیەکى 13 کەسى لە وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێمى کوردستان گەیشتە دەروازەى سنووریى سەرزێر لەنێوان باشوور و باکوورى کوردستان لە سنوورى قەزای ئامێدى. ئامانجیش لەو سەردانە بۆ بەفەرمیکردنی دەروازەکەیە.

سەربەست ئاکرەیى، بەڕێوەبەرى ناحیەى سەرزێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەو لیژنەیە بو ئەوە چوون ئەو دەروازەیە بەفەرمى بکەنە دەروازەیەکى نێودەوڵەتیى نێوان باشوور و باکوورى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش لە وردەکارییەکانیان کۆڵیوەتەوە. گوتیشی “حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەیانەوێت ئەو دەروازەیە وەکو دەروازەى ئیبراهیم خەلیل ببێتە دەروازەیەکى فەرمى بۆ بازرگانی”.

دەروازەى سەرزێر دەکەوێتە سنوورى شارۆچکەی کانى ماسێ-ی سەر بە قەزای ئامێدى. لە 17-10-2001 وەکو دەروازەیەک بو هاتووچۆ لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان بەکارهاتووە، بەڵام لە 2-9-2016 ئەو دەروازەیە بەفەرمى و بە گرێبەستى نێوان بەرپرسانى حکومەتى هەرێمی کوردستان و حکومەتى تورکیا کرایەوە و رۆژانە لە کاژێر 08:30 خولەک تاوەکو کاژێر 17:00 کراوەیە و نزیکەى 1300 کەس هاتووچۆ لەو دەروازەیە دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراق: زه‌حمه‌ته‌ كه‌مپێن هه‌رێما كوردستانێ بێنه‌ داخستن 

Lalish Duhok

ترەمپ و ماکرۆن: بەغدا و هەولێر کێشێن خۆ ب گفتوگۆيێ چارەسەر بکن

Lalish Duhok

ڕاگه‌هاندك ژسه‌رۆكايه‌تيا هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok