شبكة لالش الاعلامية

سیناتۆره‌كێ ئەمریكی: دڤێت هاريكاربین ل دروستبوونا دەوله‌تا سەربەخۆیا کوردستانێ

سیناتۆره‌كێ ئەمریكی: دڤێت هاريكاربین ل دروستبوونا دەوله‌تا سەربەخۆیا کوردستانێ
K24 – ھەولێر

گه‌وره‌ سیناتۆری ئه‌مریكی تێد كروز، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی كۆمارییه‌كان له‌ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت واشنتن هاوكاری كورد بكات بۆ گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كه‌یان و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری کۆمارییه‌كان له‌شاری داڵاسی ئەمەریکا، كە ژماره‌یه‌ك له‌ كوردانی ئه‌مریكا به‌شداریان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كردووه‌ به ‌مه‌به‌ستی ناساندنی دۆزی كورد له‌نێو پار‌تی كۆمارییه‌كان. به‌گوێره‌ زانیارییه‌كانی كوردستان24، مایك پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و گەورە سیناتۆری ئەمریکی تێد کروز، کە کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بوو، هه‌روه‌ها چەندین ئەندامی کۆنگریسی ئەمریکی بەشداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌.

به‌ختیار ده‌رگه‌ڵه‌یی، چالاكوانی كورد و‌ یه‌كێك بوو له‌و كوردانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، بە كوردستان24 گوت: “لەسەر پرسی کوردی رۆژئاوا و باشووری كوردستان نامەیەکی تێروتەسەلەمان، بە بەڵگەوە پێشکەشی مایك پێنس، كرد، كە تێیدا باسی شەڕی حه‌شدی شه‌عبی دژی کورد له‌ كه‌ركووك کرد و دۆخی ھەرێمی كوردستان بە گشتی و رۆژئاوای كوردستان كراوە”.

گوتیشی: “لە چوارچێوەی گفتوگۆكانماندا دەربارەی كوردستان گه‌وره‌ سیناتۆری ئه‌مریكی تێد كروز، رایگه‌یاند “بارزانی باش دەناسم و سه‌ردانم کردوە، دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ھەبێت و زیاتر یارمەتی کورد بدەین بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژبەر ئاگرێ بازارێ سه‌نته‌رێ پارێزگەها دهۆكێ، زیان گەهشتیە زێدەتر ژ 100 دوكانان

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی:کیمیابارانکرنا هەڵەبجە برینەکا کوورە ل سەر لاشێ گەلێ مە و چو جاران ناھێتە ژبیر کرن

Lalish Duhok

په‌يڤدارێ وەزارەتا ساخله‌ميێ:چوو حاله‌تێن کۆلێرايێ نه‌هاتينه‌ تۆماركرن 

Lalish Duhok