شبكة لالش الاعلامية

فراکسیۆنێن پەرلەمانێ ئیسپانیا په‌سنا هەرێما کوردستانێ دکن

فراکسیۆنێن پەرلەمانێ ئیسپانیا په‌سنا هەرێما کوردستانێ دکن
ئیسپانیا- -KDP.info

فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا دەڵێن، ئێمە ستایشی گەلی کوردستان دەکەین لەشەڕی تیرۆری داعش و پێشوازیکردن لە پەنابەران، ھیوادارین ھەماھەنگیمان ھەبێت لەگەڵ پەرلەمانی ھەرێمی کورستانیشدا .

لە دوا دیداری جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان، کە کوردێکی کوردستانی باشوورە، لە لایەن سەرجەم سەرۆکەکانی فراکسیۆنی پەرلەمانی ئیسپانیا پێشوازی کرا، فەلاح حەسەن دەڵێت، لە میانی کارە فەرمیەکەی خۆماندا دوا گۆڕانکاری و پەیامی گەلی کوردستان و ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستانمان بە سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا گەیاند و باسی ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستانمان بۆ کردن، فەلاح حەسەن دەڵێت، داوامان لە پەرلەمانی ئیسپانیا کرد کە ھەماھەنگ بن لەگەڵ گەلی کوردستان و پەرلەمانی کورستاندا، لەلای خۆیەوە، خاتوو ئانا پاستەر، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلانی ئیسپانیا، کە پارتی دەسەڵاتە، بە ناوی سەرجەم فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا بەخێرھاتنی ئەم گەنجەی کورستانی کرد و گوتی، ئێمە ستایشی گەلی کوردستان دەکەین لە شەڕی بەردەوامیان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش و پێشوازیکردنی گەلی کورستان لە لێقەوماوان و پەنابەران بەرز دەنرخێنین، ھەروەھا ئیشارەتی بەوەش دا کە ھیوادارین ھەماھەنگیمان ھەبێت لەگەڵ پەرلەمانی ھەرێمی کورستاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌عسووم هۆشدارییێ ژ پاشخستنا دانوستاندنێن هه‌ولێر و به‌غدایێ دده‌ت

Lalish Duhok

پێله‌كا دى يا بەفر و بارانێ دێ دەست پێ كت 

Lalish Duhok

داهاتا نه‌فتا عێراق 4 ملیار دۆلاربوو

Lalish Duhok