شبكة لالش الاعلامية

بەغدا دەروازيه‌كى ناڤبه‌را كوردستانێ و ناڤەراستا عێراقێ داخست

بەغدا دەروازيه‌كى ناڤبه‌را كوردستانێ و ناڤەراستا عێراقێ داخست

وشه‌:

بەهۆی زۆریی ڕووداوەكانی كوشتن و چەندان حاڵەتی تری تاوان دەروازەی بازرگانی “سەفرە” لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا داخرا و بەرپرسێكی حكوومەتی عێراقیش لە پارێزگای دیالە ڕای گەیاند، لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە دەكرێ‌ كە لەو سنوورەدا كراون.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی ئادار/ مارس، ژمارەیەك لە شۆفێرانی ڕێی نێوان هەرێم و بەغدا بە “وشە”یان ڕاگەیاند، كاری بازرگانی و بردنی كەلوپەل لە دەروازەی “سەفرە”ی نێوان كەركووك و بەغدا لەمڕۆوە راگیراوە.

ئەیاد حەسەن یەكێك لە شۆفێرانی بارهەڵگری ئەو ڕێیە بە “وشە”ی ڕاگەیاند، هێزێكی تەناهیی سوات گەیشتوونەتە دەروازەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە لە هۆكارەكانی كوشتن و حاڵەتەكانی تری تاوان.

بە قسەی ئەو شۆفێرە بێت، ئێستە دەیان ئۆتۆمبێل لەو ڕٍێیە ماونەتەوە و گیریان خواردووە.

دەروازەی بازرگانی “سەفرە” لە نێوان شارۆكەی خورماتوو و شارۆكەی خاڵسە كە حكوومەتی عێراق بە دەروازەی بازرگانیی نێوان هەرێم و بەغدای ناو دەبات و خاڵی گومرگی و پشكنینی تێدایە.

هاوكات عودەی خدران قایمقامی شارۆكەی خاڵس بۆ “وشە” گوتی، داخستنی دەروازەكە زۆر ناخایەنێت و هۆكاری داخستنەكەیشی پێوەندی بە لێكۆڵینەوە لە ڕفاندن و كوشتنی چەند كەسێك هەیە كە كاریان بەرێخستنی مامەڵەی هاووڵاتییانی نێوان هەرێم و بەغدا بووە.

“وشە” زانیویەتی، پێش گەیشتن بەو دەروازەیە، چەند بازگەیەكی میلیشیا شیعەكان هەیە و هۆكاری بایەخی حكوومەتی بەغداش بەو دەروازەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هاووڵاتییانی ناوەڕاست بڕی زۆری كەلوپەلی ئێرانی و توركیان پێ‌ دەگات.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ ھێزی پێشمەرگە دەکات

Lalish Duhok

بزاڤ دهێنەكرن به‌غدا قەرەبوویا زیانڤێكەفتیێن لەهیێن كوردستانێ‌ بكەت

Lalish Duhok

وه‌زیرێ به‌رگريا که‌نه‌دا دێ سه‌ره‌دانا هه‌رێما کوردستانێ كت

Lalish Duhok