شبكة لالش الاعلامية

ئێكه‌تيا ئەوروپا ل داگیركرنا عەفرینێ نیگەرانە

ئێكه‌تيا ئەوروپا ل داگیركرنا عەفرینێ نیگەرانە
K24 – برۆكسل

فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیا و ئاوارەبوونی خەڵکی شارەکە نیگەرانی کردوون.

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24، سەبارەت بە دۆخی عەفرین، مۆگێرینی دیسان بانگەواز بۆ ئێران و رووسیا و تورکیا دەکات کە پابەندی ئەنجامی گفتوگۆکانی ئاستانە بن و چالاکییەکانیان بە ئامانجی لەناوبردنی داعش و بەرەی ئەلنوسرە جێبەجێ بکەن.

مۆگرینی لە وەڵامی كوردستان24 دا لەبارەی عەفرین گوتی: “زۆر شت هەن کە نیگەرانمان دەکەن. هەڵبەتە من لەمبارەوە نیگەرانم. لە سەرەتاوە گوتوومە، کە نابێت بە هیچ شێوەیەك هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کە راستەوخۆ داعش و ئەلنوسرە ناکاتە ئامانج، ئەنجام بدرێت. چونکە بە گشتی مەبەستی ئێمە کەمکردنەوەی چالاکیی سەربازی بووە نەك زیادکردنی”.

گوتیشی: “ئەمە پێش هەموو شتێك هەوڵیك بووە کە تورکیا و رووسیا و ئێران واتە ئەو سێ لایەنانەی گفتوگۆکانی ئەستانەیان دەست پێکرد، ئێمە پشتیوانی لەمە دەکەین و ئێستا داوای جێبەجێکردنی دەکەین. دەبێ ئەمە هەوڵێکی بەرجەستە بێت. واتە ئەگەر ئێوە لەسەر کەمکردنەوەی چالاکییەکان رێك کەوتوون، ئێستا ئێمە چاوەڕیین ئێوە ئەم قسەیە جێبەجێ بکەن و گەرەنتی بدەن کە ئەمەش لە سەر ئەرزی واقیع روو دەدات. ئەم بابەتە لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دیمیستۆرا، ئەمڕۆ باس دەکەین و دواتر زانیاری زیاترتان لەمبارەوە دەخەینەڕوو”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی: بۆ سه‌رخوه‌بوونێ ساله‌ك یان دو سالان دێ دانوستاندنان كه‌ین

Lalish Duhok

سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ دێ كه‌سێن ئێكێ یێن حزبان كۆمكه‌ت

Lalish Duhok

فازڵ میرانی: كۆمبوونا مه‌ ل گه‌ڵ ئێكه‌تى ئیجابی بوو

Lalish Duhok