شبكة لالش الاعلامية

ل ده‌مێ ئاوارەبوونێ ل عەفرینێ 25 وه‌لاتيێن مەدەنی گیانێ خۆ ژ دەست دا

ل ده‌مێ ئاوارەبوونێ ل عەفرینێ 25 وه‌لاتيێن مەدەنی گیانێ خۆ ژ دەست دا

رووداو – هەولێر

سەرچاوە خۆجێییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، 25 کەس لەکاتی ئاوارەبوونیان لە عەفرین بەهۆی برسێتی و خراپیی دۆخی ژیانیان گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیاری ئەو سەرچاوە خۆجێییانە، لەنێو ئەو 25 کەسەدا منداڵ و ژن هەن و، بەهۆی برسێتی و بێ نان و ئاوی گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوە مرۆییەکان، لەوەتەی شەڕی عەفرین دەستیپێکردووە، سەتان هەزار کەس دەربەدەربوونە، تەنیا لە سێ رۆژی ئەم دواییەشدا نزیکەی 250 هەزار کەسی سڤیل لە شاری عەفرین ئاوارەبوونە.

رۆژی یەکشەممە 18ی ئادار تورکیا کۆنترۆڵکردنی عەفرینی راگەیاند. هەمان رۆژ ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لە تویتەر رایگەیاند: “لەپێناوی ئەوەی خەڵکی مەدەنی زیاتر لە عەفرین نەبنە قوربانی، پاشەکشەمان کرد، ئەمەش مانای شکست ناگەیێنێت”.

پاشان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتیی کانتۆنی عەفرین بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دامودەزگاکانی عەفرین، هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی لە ناوچەی شەهبای سەر بە عەفرین ئەنجامدا و، عوسمان شێخ عیسا، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی عەفرین راگەیێندراوێکی خوێندەوە.

عوسمان شێخ عیسا لەبارەی ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنی رایگەیاند: “بۆئەوەی خەڵکی عەفرین نەکەونە ژێر هەڕەشەی تۆپباران و بۆردوومان و شەڕ و کوشتار، وەکو هەنگاوێک بڕیارماندا بەرەو شەهبا و شێراوە بیانگوازینەوە، ئەمەش بەو مانایە نییە عەفرین داگیرکرابێت، ئەمە راستنییە. داگیرکاران دەتوانن ئاڵای خۆیان بەرزبکەنەوە و بێنە نێو عەفرین، بەڵام ناتوانن ئیرادەی کۆمەڵگە تێکبشکێنن”.

بەپێی دوایین ئاماری تەندروستیی عەفرین، تاوەکو دوێنێ 281 کەسی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستدابوو و 701 مەدەنی دیكەش‌ بریندارببوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فرۆکخانەکا نێڤدەولەتی دێ ل کەرکوکێ ھێتە چێکرن

Lalish Duhok

وەزارەتا دارایی بڕیاره‌كا نوو بۆ فەرمانبەران دەركر

Lalish Duhok

ڤێ هه‌فتيێ مووچێ گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌يان دێ ئێته‌ دابه‌شكرن

Lalish Duhok