شبكة لالش الاعلامية

پیسبوونا هەوايى مەترسيێ لسەر مێشکێ زارۆكان درووست دکت

پیسبوونا هەوايى مەترسيێ لسەر مێشکێ زارۆكان درووست دکت

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکژی نوێی ئیسپانی دەریخستووە رووبەڕووبوونی دایک لەگەڵ هەوای پیسدا لەکاتی دووگیانی، ئەگەری تووشبوونی کۆرپەکەی زیاددەکات بە شێواویی مێشک و لاوازیی توانا هزرییەکان لە داهاتوودا.

توێژەرەکان گوتوویانە منداڵ لە سکی دایکیدا لەژێر مەترسییەکی زیاتردایە بە تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا، چونکە جەستەیان هێشتا ئەو رێوشوێنانەی دەستنەکەوتوون کە جەستەی کەسانی پێگەیشتوو بەهۆیانەوە خۆیان لەو تەنۆلکە مەترسیدارانە رزگاردەکەن.

بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکانی سکانی مێشکی 783 منداڵ کروە لە تەمەنی 6-10 ساڵیدا و راددەی پیسیی هەوای ناوچەکانیان تۆمارکردوون و لەوکاتەوەی لە سکی دایکیاندا بوون بەدواداچوونیان بۆ کردوون.

وەک توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت، ئەو منداڵانەی لە سکی دایکیاندا و دواتریش بڕێکی زیاتر لە تەنۆلکەی پیسکەری هەوایان بەرکەوتووە، توێژاڵی دەرەوەی مێشکیان تەنکترە، ئەوەش کار لە تواناکانی مێشکیان دەکات.

توێژیەرەکان لە ئەنستیتۆی بارسێلۆنا بۆ تەندروستیی جیهانیی بوون و ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی (Biological Psychiatry) بڵاوکردووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچا 500 كیلۆیی سه‌مايێ دكت

Lalish Duhok

ناسا بۆ ژناڤبرنا هەساره‌يه‌كێ وێستگەهه‌كێ رەوانەی بۆشایا ئاسمانێ دكت

Lalish Duhok

بۆچی ل شەڤان پرخەپرخێ دكەی؟

Lalish Duhok