شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌كى بریتانی: قەلەوی بوويە “جگەرەکێشانا نوو”

بەرپرسه‌كى بریتانی: قەلەوی بوويە “جگەرەکێشانا نوو”

رووداو-سلێمانی

سیمۆن ستیڤنز، سەرۆکی دامەزراوەی نیشتیمانیی تەندروستیی لە ئینگلتەرا، دەڵێ ئەو لێکەوتە نەرێنییانەی لە قەڵەویی دەکەونەوە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، هاوتای مەترسییەکانی جگەرەن.

داتا تەندروستییەکان دەریانخستووە قەڵەویی دووەم هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجە و یەکەم هۆکاریش جگەرەکێشانە، قەڵەویی هەروەها هۆکاری سەرەکیی تووشبوونە بە شەکرەی جۆری دوو، جگە لەوانە؛ چەوریی ورگ چەندین لێکەوتەی نەخوازراوی تەندروستیی دیکەی هەن.

ستیڤنز دەڵێ “قەڵەویی لەڕووی مەترسییەکانەوە جگەرەکێشانێکی نوێیە، بۆیە دەبێ قەبارەی وەڵامدانەوەمان بۆ مەترسییەکانی، لە ئاست گەورەیی مەترسییەکانی بێ”.

ئێستا دامەزراوەی نیشتیمانیی تەندروستیی بەریتانیا هەڵمەتێکی فراوانای دەستپێکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەڵەویی، لەو چوارچێوەیەشدا ئاستەنگ درووستدەکات لە بەردەم فرۆشتنی خواردن و خواردنەوە شیرینکراوەکان و خواردنە خێرا پڕ وزەکان لە یەکە تەندروستییەکاندا.

بەپێی بەدواداچوونەکان، لەپاش ئەو بڕیارە، ملیۆنێک چوکلێتی شیرین کەمتر فرۆشراون و لە بەرامبەردا بڕی 175000 پارچەی میوە زیاتر فرۆشراون، ساندویچی تەندروستانەتریش نیوەی بازاڕەکانی خواردنی نێو یەکە تەندروستییەکانیان پڕکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

7 جۆرێن خوارنێ شكاندنا هه‌ستيكى  ب شێوه‌یه‌كی سروشتی چاره‌سه‌ر دكن

Lalish Duhok

ئاڤ لسه‌ر هه‌يڤێ هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

یۆنسکۆ نەورۆز وەکو که‌ڤنترين جەژنا دێرینا جیهانێ تۆمار کر

Lalish Duhok