شبكة لالش الاعلامية

کورده‌كى دی ل كەركووكێ ژ پۆستێ وى هاته‌ دوورخستن

کورده‌كى دی ل كەركووكێ ژ پۆستێ وى هاته‌ دوورخستن

K24 – كەركووك

بەڕێوبەری بەرگری و فریاکەوتن(ئاگرکوژێنەوە)ی كەركووك، کە لە نەتەوەی کوردبوو، لە پۆستەکەی دوورخرایەوەو عەرەبێکی خەڵکی حەویجە لە شوێنی ئەو دەست بەکاربوو.

قیس محەمەد، بەرپرسی هۆبەی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن(ئاگرکۆژێنەوە)ی كەركووك، بە کوردستان24 راگەیاند: “ئەمڕۆ بەفەرمانێکی وەزاری پۆستی بەڕێوبەری گشتی ئاگرکوژێنەوەی کەرکووك لە عەقید میقداد ساڵح، وەرگیرایەوە که لەنەتەوەی کوردەو لەشوێنی ئەو عەقید ساڵح محەمەد، جبووری دەست بەکاربوو، کە لەنەتەوەی عەرەبەو خەڵکی حەویجەیە”.

دوای داگیركردنی كەركووك لە 16 ئۆكتۆبەری 2017، بەغدا پارێزگارێكی بە وەكالەتی بۆ پارێزگای كەركووك دیاركرد و چەندین بڕیاری دژی كورد دەركردووە، لەو كاتەوە تائێستا چەندین بەرپرسی كورد لە پۆستە ئیداری و ئەمنییەكانی كەركووك دوورخراونەتەوە. جگە لەوەش چەندین جار لەلایەن خەڵكی كەركووك ھۆشداری لە تەعریب كردنەوەی كەركووك دراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

%80 خەلكێ كوردستانێ كارتێن دەنگدانێ وەرگرتينه‌

Lalish Duhok

11 كه‌سێن دی ب كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ستدا

Lalish Duhok

كەركووك خۆ بۆ هەلبژارتنێن ئەنجوومەنێ پارێزگه‌هان ئامادە دكت

Lalish Duhok