شبكة لالش الاعلامية

سه‌ركرده‌یه‌كێ بلند يێ داعشێ ل مووسل هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

سه‌ركرده‌یه‌كێ بلند يێ داعشێ ل مووسل هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

وشه‌:
سەرچاوە تەناهییەكان هێما بۆ ئەوە دەكەن، هێزەكانی عێراق توانیویانە لە شاری مووسڵ سەركردەیەكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و سەرنووسەری ڕۆژنامەی “نەبا”ی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بگرن.

ئەو سەرچاوانە ئاشكرایان كرد، هێزەكانی تەناهیی عێراق بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری توانییان لەمیانەی هەڵمەتێكدا یەكێك لە گەورەترین سەركردە میدیایییەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بگرن كە بە “ئەبو سەیفی عێراقی” ناو دەبرێ.

ئاماژە بەوەیش دەكەن، ئەبو سەیف پێشتر سەرنووسەری ڕۆژنامەی “نەبا”ی زمانحاڵی فەرمی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە، گرتنی ئەو سەركردەیەی داعش بە لێدانی گورزێكی گەورە لە بواری میدیایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هەژمار دەكەن.

گرتنی ئەو سەركردە میدیایییەی داعش لە كاتێكدایە، پێشتر هێزەكانی عێراق ژمارەیەكی تر لە كادر و كارمەندانی ئاژانسی “ئەعماق”ی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان گرت، لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر هۆكاری گەشەی خێرایی داعش و گرتنی ئەو ناوچە زۆرە هێما بۆ ئەوە دەكەن، بەهێزی داعش لە ڕووی میدیایییەوە و كاركردن بە بەرنامە بۆ ترساندنی خەڵك لە ڕێی میدیا و پڕوپاگەندەوە سەرەكیترین پاڵنەر بوون، تا داعش بە زوویی گەشە بكات و ترس لە دڵی ئەو هێزانە دروست بكات، كە شەڕیان لە دژ بەرپا دەكردن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ل گەڵ سەرۆکێ فەرەنسا کۆمبوو

Lalish Duhok

گەشتیەکا پەنابەرێن کورد نقومبو و 57 کەس تێدا خەندقین

Lalish Duhok

هێزێن عێراقى 10 گه‌نجێن كورد ل كه‌ركووكێ بێسه‌رو شوون دكت

Lalish Duhok