شبكة لالش الاعلامية

ئاوارەیەکی سووری ل کوردستانێ خۆ خه‌ندقاند

ئاوارەیەکی سووری ل کوردستانێ خۆ خه‌ندقاند

باسنيوز:

ئاوارەیەکی سووری لە شارێکی کوردستان بەهۆی ونکردنی بڕە پارەیەکی زۆر، خۆی خنکاند.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، پیرە پیاوێکی تەمەن 78 ساڵ بە ناوی خەلیل، نزیکەی 30 هەزار لیرەی تورکی (نزیکەی 7500 دۆلار)ی ون کردووە، کە بە مەبەستی گەیشتن بە ژن و منداڵەکانی لە ئەڵمانیا، هەڵی گرتبوو.

دوای ونکردنی ئەو بڕە پارەیە، ئەو پیرە پیاوە سوورییە تووشی بارێکی دەروونیی سەخت بووە و لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری رحا (ئورفا)ی باکووری کوردستان بە پەتێک، خۆی خنکاندووە.

خەلیل، کە ئاشکرا نەکراوە خەڵکی کام شاری سووریایە، بەهۆی شەڕ و وێرانکارییەکانی وڵاتەکەی، ئاوارەی باکووری کوردستان و تورکیا بوو بوو، بەڵام ژن و مندالەکانی توانیبوویان خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا و ئەویش کاری دەکرد بۆ کۆکردنەوەی پارە بە مەبەستی گەیشتن بە خێزانەکەی.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سالح موسلم: بۆ شه‌رێ عه‌فرینێ رێككه‌فتن دناڤبه‌را توركیا و رووسیا دا هه‌بوو

Lalish Duhok

هەلگورد حیکمەت: مەشق و راهێنانا ئەمریکا و هه‌ڤپەیمانان بۆ پێشمەرگەى دێ بەردەوام بت

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: پێكڤه‌ژیان بوویه‌ كلتۆر ل هه‌رێما كوردستانێ و دێ پارێزه‌رێن وى كلتۆرى بین

Lalish Duhok