شبكة لالش الاعلامية

کورده‌ك خۆ بۆ کۆنگرێسێ ئەمریکا کاندید دکت

کورده‌ك خۆ بۆ کۆنگرێسێ ئەمریکا کاندید دکت
K24 – ھەولێر

كوردێكی باكووری کوردستان، كە دانیشتووی ئەمریكایە خۆی بۆ كۆنگرێسی ئەو وڵاتە کاندید دەکات.

یه‌حیا یوكسال، كه‌ به‌ره‌گه‌ز كورده‌ و خه‌ڵكی باكوور كوردستانه‌، له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراته‌كان خۆی له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا كاندید كردووه‌، بۆ بوون به‌ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا.

یه‌حیا له‌ ئه‌مریكا له‌دایكبووه‌ به‌ڵام دایك و باوكی خه‌ڵكی باكووری كوردستانن و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ كاری پارێزه‌ری كردووه‌ و له ‌ساڵی 2004 له‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی جۆن كێری، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شداریكردووه‌. ئەو لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بانگەشەی كردووە، كە دەبێتە كاندید بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا و داوا دەكات كە پشتیوانی لێ بكرێت.

بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ ھەڵبژاردنی كۆنگرێسی ئەمریكا بەڕێوەبچێت، ئەگەر پێشتر كورد چاوی لەوە بووبێت كە ئەو كاندیدانە دەرچن كە دۆستی گەلی كوردن، ئەوا لە ھەڵبژاردنی داھاتووی كۆنگرێس، پشتیوانی لە كوردێك دەكەن، بۆ ئەوەی لە بڕیارەكانی ئەو وڵاتە پشتیوانی لە داخوازی و مافە رەواكانی گەلەكەی بكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکومەتا هەرێما کوردستانێ بێنڤه‌دانێن جەژنا رەمەزانێ راگەهاندن

Lalish Duhok

پارتى ژ حكومه‌تا ئیراقێ خواست قه‌ره‌بۆیا گه‌لێ كوردستانێ بكه‌ت

Lalish Duhok

مسر و سعودیە و ئیمارات و بەحرێن لیستەکا تیرۆرستان بەلاڤە دکەن

Lalish Duhok