شبكة لالش الاعلامية

پەیامه‌ك ژ سەرۆك بارزانی

پەیامه‌ك ژ سەرۆك بارزانی

وشه‌:
سەرۆك مەسعوود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت، هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و تیرۆر و توندڕۆیی تێك بشكێت. هەروەها كۆتایی بە نەهامەتییەكانی خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر لە عێراق و ناوچەكە بێت.

ئەمڕۆ شەموو 31ـی ئادار/ مارس، سەرۆك بارزانی لە پەیامێكی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە و سەری ساڵی بابلی و ئاشووری دەڵێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەی دەڵێت، هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و تیرۆر و توندڕۆیی تێك بشكێت، هەروەها كۆتایی بە نەهامەتییەكانی خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر لە عێراق و ناوچەكەدا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژین.

سەرۆك بارزانی لە كۆتاییدا دەڵێت، جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

ساڵانە لە ڕۆژی یەكی نیسان لە هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی و ئاشووی پشووە، بۆ ئەوەی یادی جەژنی ئەكیتۆیە كە بۆنەیەكی تایبەتی ئاشوورییەكانە و بریتییە لە چەژنی قیامە كە سەرەتای ساڵی بابلییەكانی كۆنی عێراقە و لە نزیكەی پارێزگای نەینەوا دەكەوێتە 465 كیلۆمەتر باكوری بەغدا و دووەم گەورەترین پارێزگای عێراقە و تەواوی دانیشتووانی سێ ملیۆن و 500 هەزار كەس دەبێ و ڕووبەڕەكەی 14 هەزار و 411 كیلۆمەتری دووجایە.

لە سەردەمی ئاشوورییەكان لە شەش هەزار ساڵ پێش زاینی خەڵكی لێ كۆبووەتەوە و سێ هەزار پێش زاین بووەتە سەنتەری ئاینی خواوەندی عەشتاری ئاشوورییەكان، (نینۆس) یەكێكە لە فەرماندە سەربازییەكانی ئاشوورییەكان دروستی كردووە لەسەردەمی شەمشی ئادی یەكەمی پاشای ئاشوورییەكان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەید هەژار:ئۆپەراسیۆنا خازر، رێكه‌خۆشكەرە بۆ رزگاركرنا مووسلێ

Lalish Duhok

ل دوو هێرشێن خۆكوژیدا ل یەمەنێ شەش سەربازهاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok

دانه‌گاز : به‌رهه‌مئینان ل كێلگه‌ها كۆرمور نه‌راوه‌ستیایه‌

Lalish Duhok