شبكة لالش الاعلامية

هه‌يڤانه‌ دەهان هەزار وه‌لاتيێن هەرێمێ سەره‌دانا تورکیا دکن

هه‌يڤانه‌ دەهان هەزار وه‌لاتيێن هەرێمێ سەره‌دانا تورکیا دکن
ZNA- هەولێر

لە ھەرێمی کوردستان ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاوین، ھاوڵاتییان بەرەو ناوچە شاخاوییەکان گەشت دەکەن و بەشێکیش لە ھاوڵاتییان بەرەو وڵاتانی دیکە گەشت دەکەن.

وڵاتی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ھاوسنوورە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی گەشتیاری تێدایە و خەرجی گەشتکردنەکەش کەمترە لەچاو وڵاتانی دیکە، ئەمەش بووەتە ھۆکارێک کە ھاوڵاتییانی عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی زیاتر بەرەو ئەو وڵاتە گەشت بکەن.

خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاماژە بەوە دەکات کە لە وەرزی ئێستادا ھەفتانە نزیکەی ١٥ ھەزار کەس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بەرەو وڵاتی تورکیا گەشت دەکەن.

خاوەنی کۆمپانیای دریم ھۆڵیدەی، سیروان سیامەند لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “لە وەرزی ھاویندا رێژەی گەشتیاران بەرزدەبێتەوە و ھاووڵاتییانیش زیاتر بۆ وڵاتی تورکیا گەشت دەکەن کە ھۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەرجی گەشتکردنەکە بۆ ئەو وڵاتە کەمترە لە چاو وڵاتانی دیکە، ئێمەش وەکو کۆمپانیا ھەموو ئاسانکارییەکییان بۆ دەکەین و بە شێوەی گرووپ ھاووڵاتییان دەبەین بۆ وڵاتی تورکیا بۆ ماوەی ھەفتەیەک”.

بەشیکی زۆری ھاووڵاتییان لە رێگای گرووپی گەشتیارییەوە گەشت دەکەن ئەمەش بۆ ئەوەیە کە گەشتەکەیان خەرجی کەمتری تێبچێت و گەشتکردنی ئەم گرووپانەش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

خەرجی گەشتکردنەکە بۆ وڵاتی تورکیا بۆ ھەر کەسێک بڕی ٥٧٥ دۆلاری تێدەچێت کە چوون و ھاتن بە فڕۆکە و دابینکردنی ھۆتێل بۆ ماوەی یەک ھەفتە و گواستنەوەی گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیارییەکان لە ئەستۆی کۆمپانیا دەبێت.

ئەو خاوەن کۆمپانیایە ئاماژە بەوەش دەکات کە ساڵانە لە مانگی تەمووزەوە ژمارەی گەشتەکان زیاد دەکات بە پێی زۆری خواستی ھاووڵاتییان و لەمبارەیەوە گوتی: “ساڵانە لە مانگی ٧و ٨ و٩ کە پشووی ھاوین دەستپێدەکات، نزیکەی لە ھەفتەیەکدا ١٥ ھەزار گەشتیار گەشت دەکەن لەم رێژەیەش ١٠ ھەزار گەشتیار بۆ ئیستانبوڵ و دوو ھەزار گەشتیار بۆ ئانتالیا و ٥٠٠ گەشتیاریش بۆ ئەنقەرە گەشت دەکەن، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەک لە گەشتیاران بۆ شارەکانی دیکەی تورکیا دەچن”.

سیروان سیامەند، ئاسانکاری پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتییان لە لایەن کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ھەولێر بە ھۆکارێکی سەرەکی ئەو رێژە زۆرەی گەشتیاران دەزانێت و لەمبارەوە گوتی: “ئاسانکاری پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، سەدا سەد کاریگەری ھەبووە چونکە ئێستا گەشتیاران لەماوەی یەک رۆژدا ڤیزاکانییان وەردەگرنەوە و ھەر ھەمان رۆژ دەتوانن سەفەر بکەن”.

سیروان سیامەند گوتیشی: “ھاووڵاتییانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش زۆر جار لە ھەرێمی کوردستان گەشت دەکەن و ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە نرخی گەشتکردن لە ھەرێمی کوردستان ھەرزانترە بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێڕاق”.

بە پێی ئامارەکانی کۆمپانیای دریم ھۆڵیدەی، رۆژانە ٧ فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بەرەو ئیستانبوڵ گەشت دەکەن، ھەفتانەش ٩ فڕۆکە بەرەو ئەنقەرە و دوو فڕۆکەش بەرەو عەنتاب دەفڕن.

 

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌ها که‌ربه‌لا داخوازا ڤه‌گه‌ريانا ئاواره‌يان دکت

Lalish Duhok

پۆلیسێن تورکیا: ٢٢ کەس ب تۆمەتا تەقینێن فروکەخانەیا ئەتاتۆرک دەستەسەرکرن

Lalish Duhok

ئه‌ندامه‌كێ سه‌ركردایه‌تيا پارتی: په‌كه‌كه‌ هه‌ول دده‌ت باره‌گه‌هان ل كوردستانا باشوور دانێت

Lalish Duhok