شبكة لالش الاعلامية

فەرمانگەهێن سەر ب حكوومەتا هەرێما كوردستانێ ڤه‌گەريانه‌ قەزا مەخموورێ

فەرمانگەهێن سەر ب حكوومەتا هەرێما كوردستانێ ڤه‌گەريانه‌ قەزا مەخموورێ

باسنيوز:

بەرپرسێكی پارتی ڕای دەگەیەنێت، دوای كردنەوەی رێگای نێوان هەولێر- مەخموور، قایمقام و فەرمانگە حكوومییەكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەڕانەوە بۆ شارۆچكەكە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3/4/2018، عەبدوڵا تاهیر، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مەخموور، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوێنێ دووشەممە دوای كردنەوەی رێگای نێوان هەولێر-مەخموور، قایمقامی مەخموور و دامودەزگا حكوومییەكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەڕانەوە بۆ مەخموور و دەستیان كردەوە بە كارەكانی خۆیان”.

لەبارەی ئەوەی هیچ رێگرییەك هەبووە لەبەردەم گەڕانەوەیان، عەبدوڵا تاهیر، گوتی: “نەمانزانیوە، هیچ رێگرییەك هەبوبێت لەبەردەمیاندا.

هاوكات لەبارەی ئەوەی كە ئەوان وەك پارتی كەی دەگەڕێنەوە بۆ مەخموور،، بەرپرسەكەی پارتی، ئەوەی خستە ڕوو، تاوەكوو ئێستا ئێمە وەك حزب نەگەڕاوینەتەوە بۆ مەخموور و هێشتا هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ گەڕانەوەمان.

ماوەی نزیكەی پێنج مانگ بوو رێگای سەرەكیی نێوان هەولێر-مەخموور دوای هێرشی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و میلیشیاكان بۆ سەر مەخموور داخران، بەڵام دوێنێ دووشەممە 2/4/2018، بە شێوەیەكی فەرمی ڕێگاكە بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییاندا كرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزێن هەڤپەیمانان:راهێنان ب 23هەزار پێشمەرگە وسوپایێ‌ عێراقێ‌ هاتیە كرن

Lalish Duhok

راوێژکارێ مەکتەبا سیاسيا پارتی:ژبلى سەربەخۆبوونێ هیچ رێيه‌كا دى ل بەردەم دا نینە

Lalish Duhok

بۆ ئێكه‌م جار ئه‌مریكا ئاماره‌ك بۆ خه‌كێ رۆژهه‌لاتا ناڤه‌راست دكت

Lalish Duhok