شبكة لالش الاعلامية

دابەشكردنا مووچەى ب سیسته‌مێ نوو دەست پێ دكت

دابەشكردنا مووچەى ب سیسته‌مێ نوو دەست پێ دكت

K24 – سلێمانی

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەم ھەفتەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و بڕیارە لە كۆتایی ئەم ھەفتەدا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بكرێت.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24 راگەیاند: “لیستەكانی مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستمان رەوانەی گەنجینە كردووە و وردبینی تێدا دەكەن، بۆ ئەوەی چەكی بانكمان بۆ بكرێت و دووسبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت”.

گوتیشی: “دەتوانین مووژدە بدەین بە سەرجەم فەرمانبەرانی تەندروستی كە رۆژی پێنج شەممە مووچە دابەش دەكرێت”.

ئەوە لەكاتێكدایە چوارشەممەی رابردوو 28/3/2018 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێباز حەملان وەزیری دارایی ھەرێم، گۆڕانكاریان لە سیستمی پاشەكەوتی مووچە راگەیاند، ئەوەشیان خستەڕوو كە ئەم مانگە مووچە بە سیستمی نوێ دابەش دەكرێت، بەجۆرێك كە پاشەكەوت لە مووچەی فەرمانبەران كەم دەكرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیانی پۆلەکانی 10 و 11: سەدانی ئەم لینکە بکەن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی‌ و راوێژكاریێ ئه‌ڵمانیا كۆمبوون

Lalish Duhok

ئه‌مریكا پێشوازی ل په‌سه‌ندكرنا ئه‌نجامێن هه‌لبژارتنێن ئیراقێ كر

Lalish Duhok