مه‌سرور بارزانی: ئەولەویەتا کارێن مە پاراستنا گیانێ وه‌لاتیێن سڤیلە
باسنيوز:
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێكی تیمی یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئاسایش له‌عێراق، کۆبوویەوە.
ئه‌مڕۆ 11/4/2018 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ ماركس ریته‌ر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی تیمی یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئاسایش له‌عێراق و شاندی یاوه‌ری کۆبوویەوە، له‌دیدارێكدا، كه كلاریس پاستۆری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سیڤل كرا.
سه‌ره‌تا ماركس ریته‌ر، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌ركی تیمی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئه‌منی له‌عێراق و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان باسكرد و رای گه‌یاند، كه كاری ئه‌وان بۆ ته‌واوی عێراقه و تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ته‌كنیكی و ئامۆژگاری بۆ رێكخستنه‌وه‌و چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ستراتیژیی له‌بواری ئه‌منی له عێراقدا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد، كه له‌به‌رنامه‌یان دایه و پێیان خۆشه له‌ئاینده‌دا له‌بواری ئه‌منی و رێكخستنه‌وه‌دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
په‌یوه‌ست به‌كاری تیمه‌كه له عێراق، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی ئاسایشی له هه‌رێمی كوردستان دا و رای گه‌یاند: ”ئاسایش تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رقه‌راره و له‌چاو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیایه“.
هاوکات راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاری و مامه‌ڵه‌كردنێك به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌یارمه‌تییه ته‌كنیكیه‌كان و ئامۆژگاری تیمی ناوبراو، جەختی لەوەش کردەوە: “له هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازین سوود له‌ئه‌زموونی ئێوه وه‌ربگرین، بۆ چۆنیه‌تی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئه‌منیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیله“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
