ئه‌مریكا ل عێراقێ هۆشداريێ دده‌ته میلیشیايێن سه‌ر ب ئيرانێ ڤه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هۆشداری ده‌ده‌نه میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران، له به ئامانجگرتنی پێگهكانییان له عێراق.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار ئاشكرای كردووه، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان په‌یامێكی هۆشدارییان داوه‌ته میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق، له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به ئامانجگرتنی پێگهكانیيان، كه ئێستا وه‌ك راوێژكار و راهێنه‌ری سه‌ربازی و كارمه‌ندانی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بوونییان هه‌یه, به تایبه‌ت له دوای وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سووریا.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك له ئه‌گه‌ری به ئامانجگرتنی پێگهكانییان وه‌ڵامیان ده‌بێت و هۆشداریشیان داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به دووری زانی گرووپه چه‌كدارییه‌كان هیچ هه‌وڵێكی له‌و جۆره بده‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر پێگه‌ی هیزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق و گوتی: “ئه‌و میلیشیا چه‌كدارییانه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادان، له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو وڵات، ئه‌وا راسته‌وخۆ رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه”.
به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسان، له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه گومان ده‌كرێت له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
