شبكة لالش الاعلامية

عێراقێ دژی کوردستانێ یاداشته‌كا نوو ئاراستەی ئيران و تورکیا دکت

عێراقێ دژی کوردستانێ یاداشته‌كا نوو ئاراستەی ئيران و تورکیا دکت

رووداو ـ بەغدا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیێنێ، هەفتەیەک پێش ئێستا بەفەرمی داوایان لە تورکیا و ئێران کردووە لە دەروازە سنوورییەکان و دۆسیەی نەوت تەنیا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەند بکەن، بەجۆرێک سەرجەم دەروازەکان دابخەن تاوەکو دەکەونەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق.

لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، هەفتەیەک پێش ئێستا یاداشتێکی فەرمییان لەڕێگەی باڵیۆزخانەکانی ئێران و تورکیا لە بەغدا ئاراستەی هەردوو وڵاتی دۆست کردووە.

بەپێی راگەیێندراوەکە یاداشتەکە دوو داواکاری لەخۆگرتوون، لە خاڵی یەکەمدا داوای لەو دوو وڵاتە کردووە پێویستە لە دەروازە سنوورییەکان تەنیا مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن و ئەو دەروازانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندا نین دایان بخەن.

لە خاڵی دووەمدا داوای لەو دوو وڵاتە کردووە سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان رابگرن، بەتایبەت لە پرسی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێویستیشە لەو دۆسیەدا تەنیا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەندا بکەن.

لە راگەیێندراوەکەدا کە بە ناوی ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە حکومەتی عێراق لەگەڵ هەردوو لایەنی تورکی و ئێرانی کار بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو بڕیار و رێوشوێنانە دەکەن کە لەسەر بنەمای دراوسێتی و پاراستنی سەرەوەری خاکی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە هاوبەشەکان لەسەریان رێککەوتوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك وه‌زيرێن ڤاتيكان گه‌هشته‌ هه‌ولێرێ

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ژمارا وه‌زاره‌تان كێم دكت

Lalish Duhok

دراڤێ ھاندانا مامۆستایان دێ ئێته‌ خەرجكرن 

Lalish Duhok