شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێما كوردستانێ لگه‌ل ئيرانێ به‌رژه‌وه‌نديێن هه‌ڤبه‌ش هه‌نه‌

نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێما كوردستانێ لگه‌ل ئيرانێ به‌رژه‌وه‌نديێن هه‌ڤبه‌ش هه‌نه‌

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم پشتگیری له‌هه‌ر كار و چالاكییه‌ك ده‌كات ببێته‌ هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران.

نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا هەندێک لە کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە گومرگ و مەرزە سنوورییەکانی و بازرگانی نێودەوڵەتی لە چوارچیوەی دەستوور چارەسەر کردووە.

گوتیشی: “گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی تەواوی کێشەکانی پەیوەست بە دەروازە سنوورییەکان و گومرگ لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن”.

سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 6.5 ملیار دۆلار, 25%ى كه‌لوپه‌له‌ هاورده‌كراوه‌كانیش بۆ هه‌رێمی كوردستانه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، 67%ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌ سنووره‌كانی ئێرانه‌وه‌یه‌ و 359 كۆمپانیای بازرگانی ئێرانی له‌ هه‌رێم هه‌ن له‌گه‌ڵ 135 كارگه‌، كه‌ سه‌دان هه‌لی كارییان ره‌خساندووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ته‌واوی چالاكییه‌ بازرگانییه‌كان له‌ هه‌ر سێ مه‌رزی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجى ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روه‌ێزخان و 5 مه‌رزی لاوه‌كیيه‌وه‌ن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن په‌ره‌ی زیاترییان پێ بده‌ن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمیسیۆنا کوردستانێ نێزیکی 50 هەزار کەسان ب گرێبەست ددامەزرينت 

Lalish Duhok

فەرمانگەهێن سەر ب حكوومەتا هەرێما كوردستانێ ڤه‌گەريانه‌ قەزا مەخموورێ

Lalish Duhok

ده‌مێ ده‌ستپێكرنا شه‌رێ رزگاركرنا حه‌ویجه‌ دئێته‌ ئاشكه‌را كرن 

Lalish Duhok