شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتی ناوخۆ: هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەك رەزامەندی لەسەر هێرشەکانی ئێران نەداوە

وەزارەتی ناوخۆ: هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەك رەزامەندی لەسەر هێرشەکانی ئێران نەداوە

K24 – هەولێر: 

 

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک و ھیچ کاتێک، رەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێرشانە نەداوە و بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین.

روونکردنەوەکەی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دەربارەی  قسەکانی فەرماندەیەکی هێزەکانی ئێرانە سەبارەت بە دوا هێرشیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ  لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت، “نوێنەر و شاندە ئیرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە راگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام  هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئوپۆزسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە”.

ئاماژە بەوەش دەدات، “لایەنە ئوپۆزسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و ھەڕەشانە بوون”.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەك و ھیچ کاتێك، رەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێرشانە نەداوە و بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: نابیت ئیراق ببیتە پشکەک ژ شەڕێ غەززە

Lalish Duhok

جه‌بار یاوه‌ر: ڤێ هه‌فتییێ دێ مووچه‌یێ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی هێته‌ دان

Lalish Duhok

ل هه‌رێما كوردستانێ هه‌زار و 45 كه‌سێن دی‌ تووشى كۆرۆنايێ بوون

Lalish Duhok