ته‌ندروستيا جیهانى ده‌رباره‌ی سیل هۆشداريێ دده‌ت
رووداو-سلێمانی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێ بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی سیل، سه‌رانی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بێت هه‌وڵه‌كانیان خێراتر بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز.
له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا رێكخراوه جیهانییه‌كه ده‌ڵێ پێشكه‌وتنه‌كان له جه‌نگی دژه سیلدا جێگه‌ی نیگه‌رانین و پێویسته پابه‌ندبوونێكی سیاسیی به‌هێزتر و به‌خشینێكی دارایی زۆرتر بخرێنه‌گه‌ڕ.
سیل نه‌خۆشییه‌كی هێند به‌ربڵاوه، كه به ته‌نیا خۆی زۆرتر له ئایدز و مه‌لاریا خه‌ڵكی ده‌كوژێ، زۆرینه‌ی قوربانییانیشی له وڵاتانی هه‌ژار و مامناوه‌ندن.
ته‌ندروستی جیهانیی ده‌ڵێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیل، ده‌بێ پشكنینی خێراتر و ده‌رمانی كاراتر بخرێنه‌گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵ و وه‌به‌رهێنانه‌ی تاكو ئێستا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیل خراونه‌ته‌گه‌ڕ، به‌شی ئه‌وه ناكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوه جیهانییه‌كه‌دا هاتووه كه ساڵی رابردوو 10.4 ملیۆن حاڵه‌تی نوێی سیل له جیهان تۆماركراون، كه 60% یان له شه‌ش وڵاتی جیهاندان به‌مشێوه‌یه: هیندستان، ئیندۆنیسیا، چین، نێجیریا، پاكستان و ئه‌فریقای باشوور.
ته‌نیا ساڵی رابردوو 1.8 ملیۆن كه‌س به سیل مردوون كه 400 هه‌زار كه‌سیان هه‌مانكات تووشبووی ئایدزیش بوون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌نێوان ساڵانی 2000-2015 دا مردن به سیل به رادده‌ی 22% كه‌میكردووه، به‌ڵام ئێستاش له یه‌كێكه له‌و ده هۆكاره‌ی زۆرتریان خه‌ڵكیان پێده‌مرێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
