شبكة لالش الاعلامية

كۆمبوونا په‌رله‌مانى ده‌رباره‌ی‌ موچه‌ى ب داوى هات  

كۆمبوونا په‌رله‌مانى ده‌رباره‌ی‌ موچه‌ى ب داوى هات  

SNN:
لیژنەی یاسایی و دارایی لە پەرلەمانی كوردستان راپۆرتی كۆتاییان لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی تەواودەكەن و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەڵێت”فەرمانبەران دڵنیادەكەینەوە پەرلەمان دەرماڵەی هیچ كەس نابڕێت” و بەگوێرەی راپۆرتەكەش بڕیاردراوە هیچ خانەنشینیەكی مەدەنی لە 400هەزاردینار كەمتر وەرنەگرێت.

شێركۆ جەودەت لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەدووبارە ئامادەكردنەوەی راپۆرتی پرۆژەكەدا كۆمەڵێك گۆڕانكاری كراوە لەوانە بڕیاردراوە دەستبەجێ لەگەڵ جێبەجێكردنی یاساكەدا پاشەكەوت هەڵبگیرێت و نەمێنێت و بڕیاریشدراوە هیچ خانەنشینیەكی مەدەنی لە 400هەزاردینار كەمتر وەرنەگرێت.

هیچ دەرماڵەیەك نابڕدرێت

لەلایەن خۆیەوە، رێواس فایەق ئەندامی لیژنەی یاسایی رایگەیاند:دووبابەت زۆرگرنگ بوو، ئەمڕۆ پەسەندكران ئەوانیش ئەوەیە پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران بكرێتە ئەژماری بانكی و بەمپێیەش فەرمانبەران دڵنیادەبن پاشەكەوتیان نافەوتێت، خاڵی دووەم فەرمانبەران دڵنیادەكەینەوە پەرلەمان دەرماڵەی هیچ كەس نابڕێت و رێكخستنەوەی دەرماڵەكان دەدرێتەوە دەست حكومەت.

گۆڕان لەگەڵ خانەنشینی پلە باڵاكان نەبووین

هاوكات، عەلی حمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت: ئەم بڕگانەی دەستكاریكراوە پشتیوانی هەموویان دەكەین، بەڵام لەگەڵ خانەنشینی پلە باڵاكان نەبووین، ئێمە لەگەڵ ئەوەبووین خانەشینی پلەباڵاكان هاوشێوەی عیراق بێت.

موچەی پلە باڵاكان كەمكراوەتەوە

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمان راشیگەیاند: ڕێژەیەكی بەرچاو لەموچەو ئیمتیازاتی پلە باڵاكان كەمكراوەتەوەو ئەمەش هەنگاوێكی باشە بۆچارەسەركردنی خانەنشینی مەدەنی و كردنی موچەكانیان بە 400هەزار دینار، بەڵام ئەمە بڕیاری كۆتایی نییەو دەبێت لەناوهۆڵی پەرلەمان یەكلایی بكرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كى هه‌رێما كوردستانێ به‌ره‌ف ئيرانێ ب رێ كه‌فت

Lalish Duhok

یاسايا هه‌لبژارتنان دێ ئێته‌ هه‌مواركرن 

Lalish Duhok

بەهايێ دۆلارى 150 هەزار دینار ده‌ربازكر 

Lalish Duhok