شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی: عێراق پێتڤى ب هه‌ڤپەیمانییەكا به‌رفره‌ و بهێزە

نێچیرڤان بارزانی: عێراق پێتڤى ب هه‌ڤپەیمانییەكا به‌رفره‌ و بهێزە

رووداو-هەولێر

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە وەڵامی دوو پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو دا رایگەیاند بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت كێشەكانی چارەسەر بكات و حكومەتی داهاتووش بتوانێت دەستوور جێبەجێبكات و هەموو پێكهاتەكان خۆیان بەهاوبەشی بەڕێوەبردنی عێراق ببینن ، دەبێ لایەن و لیستە براوەكانی هەڵبژاردن هاوپەیمانییەكی فراوان و بەهێز دروستبكەن .

هەروەها سەبارەت بە دروستبوونی هاوپەیمانی نێوان لیستی سائیرون بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر و لیستی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری ، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند ئەوە هەنگاوێكی “ئەرێنییە ،بەڵام ئەو بارودۆخە تەنیا بەهاوپەیمانیكردنی دوو لیست چارەسەر ناكرێت ، دەبێ هاوپەیمانییەكی فراوان و گشتگیر دروستبكرێت”.

رووداو: چۆن دەڕواننە ئەو هاوپەیمانێتییەی لەنێوان لیستی سائیرون و فەتحدا راگەیێندرا ؟

نێچیرڤان بارزانی : هەموو لێكنزیكبوونەوەیەكی لایەن و لیستەكانی عێراق لەوكاتەدا هەنگاوێكی ئەرێنییە ، بەڵام ئەو بارودۆخە تەنیا بەهاوپەیمانیكردنی دوو لیست چارەسەر ناكرێت ، دەبێ هاوپەیمانییەكی فراوان و گشتگیر دروستبكرێت ، بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشەكانی عێراق بدۆزرێتەوە و، هەموو پێكهاتەكانی عێراق خۆیان بە هاوبەشی بەڕێوەبردنی عێراق بزانن ، هەروەها مافی هەمووان بەپێی دەستوور پارێزراوبێت . دەبێ هاووڵاتیانی عێراق بگەنە ئەو مافە مەدەنی و سیاسی و خزمەتگوزاریانەی كە لە دەستووری عێراقدا بۆیان دیاریكراون، ئەوەش بەدروستبوونی هاوپەیمانییەكی فراوان و بەهێز بەدیدێت .

رووداو: ئێوە وەك پارتی و هەروەها وەك بۆچوونی خۆتان پێتانوایە دەبێ چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ لیستە براوەكانی عێراقدا بكەن ؟

نێچیرڤان بارزانی : ئەو هاوبەشییەی ئێستا لە هەڵوێستەكاندا لەنێوان پارتی و یەكێتیدا دروستبووەتەوە گرنگە ، بەڵام هەروەك پێشتریش گوتوومانە دەبێ لیستە براوەكان لە هەرێمی كوردستان پێكەوە دابنیشین و كارنامەیەكی هاوبەشمان هەبێت بۆ دانوستاندن لەسەر بنەمای مافەكانمان لەدەستووری عێراقدا لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا . ئێمە ئێستا نامانەوێت ببینە بەشێك لەهیچ هاوپەیمانییەك ، بەبێ ئەوەی بەرچاوڕوونیمان هەبێت لەسەر كارنامەی ئەو هاوپەیمانیانە بۆ بەشداریكردنی لیستەكانی دیكە و پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكان و بەتایبەتیش مافەكانی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان هەروەك لە دەستووری عێراقدا هاتوون . چونكە لەو هەڵبژاردنەدا ژمارەی كورسییەكانی هەموو لیستەكان زۆر نییە كە بتوانن وەك لیستی زۆرینە تەماشابكرێن ، لەبەرئەوە بۆ ئەوەی حكومەتێكی بەهێز هەبێت دەبێ خاوەن زۆرینەیەكی بەرچاوبێت لە پەرلەماندا .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌فین دزه‌یی: هه‌لبژارتنێن په‌رله‌مانێ كوردستانێ دێ ده‌مێ خوه‌ دا هێن‌ كرن

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پەیامه‌ك ب هه‌لكه‌فتا سالڤه‌گه‌را خیانەتا 16 ئۆکتۆبەرێ به‌لاڤكر

Lalish Duhok

كۆمیته‌یا ناڤه‌ندى: پارتى د كۆمبوونان دا گه‌ل لایه‌نێن سیاسى بۆ چاره‌كرنا كێشه‌یان دێ به‌رده‌وام بیت

Lalish Duhok