شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی لگەل کونسولێ نوو يێ ئەلمانیا ل هەولێرێ کۆمبوو

سەرۆك بارزانی لگەل کونسولێ نوو يێ ئەلمانیا ل هەولێرێ کۆمبوو

باسنيوز:

لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی، لەگەڵ باربارا وۆڵف، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8\8\2018، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی، لەگەڵ باربارا وۆڵف، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر کۆبوویەوە و لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا خرایە بەرباس، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە مەشق و ڕاهێنان و هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەموو توانایەکیشیان بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێووان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان دەخەنەگەڕ.

هەر لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکان و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت خرایە بەرباس، هەر لە دیدارەکدا کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی پشتیوانیی لە پڕۆسەی دیموکراسیی لە هەرێم و سەروەری یاسا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکات.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی، وێڕای بەخێرهێنانی کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا، پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو ئەرکە نوێیەی لە بەڕێز خاتوو باربارا وۆڵف کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

سەرۆک بارزانی، پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەڵمانیای بە دۆستانە و نموونەیی وەسف كرد و پشتیوانیی خۆی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا خستەڕوو.

هەروەها سەرۆک بارزانی، سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیاشی كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا هاوكاریی كاریگەریان پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە، داوایشی كرد پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا فراوانتر بكرێت و دەستخۆشیی لەو هەوڵانە کرد کە بەمەبەستی پەرەپێدانی ئابووریی خستوویانەتە بەرنامەی کاری خۆیان.

هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، ئامادەی ئەو دیدارە بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نه‌جیبه‌ نه‌جیب :هه‌رێما كوردستانێ د پێنگاڤێن به‌ره‌ف سه‌ربه‌خۆیا ئابووری سه‌ركه‌فتى بوو

Lalish Duhok

کۆنگرێ 14ی يێ پارتی هژماره‌كا بڕیاران ده‌ركرن

Lalish Duhok

ب تومەتا داعشبوون دوو کەس ل ڤێ پارێزگەھا کوردستانێ ھاتنە گرتن

Lalish Duhok