شبكة لالش الاعلامية

ئەبوبەکر بەغدادی تۆماره‌كا نوو يادەنگی به‌لاڤكر

ئەبوبەکر بەغدادی تۆماره‌كا نوو يادەنگی به‌لاڤكر

رووداو – هەولێر

خەلیفەی داعش دوای نزیکەی ساڵێک لە بێدەنگبوونی، تۆمارێکی دەنگیی نوێی بڵاوکردەوە، لە تۆمارە دەنگییەکەدا داوا لە چەکدارانی رێکخراوەکەی دەکات لە شەڕکردن بەردەوام بن.

ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە تۆمارە دەنگییەکەدا داوا لە چەکداران و ئەندامانی داعش دەکات، لە شەڕکردن بەردوام بن، بۆمب، چەقۆ و ئۆتۆمبێل لە هێرشەکانیاندا بەکاربێنن.

بەغدادی لە تۆمارە دەنگییەکەیدا کە نزیکەی 55 خولەکە و لە گرووپی میدیایی فورقانی سەر بە داعش بڵاوکراوەتەوە دەڵێت “بۆ موجاهیدەکان، ئاستی سەرکەوتن یان شکست پەیوەست نییە بە شارێک یان شارۆچکەیەکی دزراو، بۆیە ئاگری شەڕەکە هێشتا نەکوژاوەتەوە، هاوکات ناشکوژێتەوە”.

بڵاوبوونەوەی ئەم تۆمارە دەنگییەی خەلیفەی داعش لەکاتێکدایە، دوایین تۆماری دەنگی بەغدادی لە 28 ئەیلوولی 2017 بڵاوبووەتەوە، ئەو کاتە داوای لە چەکدارانی کرد هەموو شوێنێک بکەنە ئامانج و، دووژمنەکانیان بسووتنێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دهۆك: خرڤه‌بوونه‌ك نه‌رازیبوونێ دێ هێته‌ ئه‌نجام دان

Lalish Duhok

سه‌در: حكومه‌تا ئیراقێ شكه‌ستن د پاراستنا كه‌ركووكێ دا ئینا

Lalish Duhok

هه‌لگورد حكمه‌ت: دروستكرنا هه‌ر هێزه‌كێ‌ ژ ده‌رڤه‌ی وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ی ره‌ت دكه‌ین‌

Lalish Duhok