شبكة لالش الاعلامية

دۆنالد ترەمپ: کوردان ل شەرێ دژی داعش هاريکاریا هه‌ڤپەیمانان کر

دۆنالد ترەمپ: کوردان ل شەرێ دژی داعش هاريکاریا هه‌ڤپەیمانان کر

باسنيوز:

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە کورد لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا هاوکارییەکی گەورەی هاوپەیمانانیان کرد.

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئیوارەی ڕۆژی چوارشەممە 26/9/2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزە کوردییەکان ”جەنگاوەری بەهێزن“ و وڵاتەکەی هەڵ دەدات هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاند، لە شەڕی دژی داعش، کورد هاوکارییکی گەورەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی کرد.

دوای هێرشی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان لە مانگی 8ـی 2014، وڵاتانی رۆژئاوا هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە دژی داعش پێک هێنا.

هاوپەیمانییەکە جگە لە مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزە کوردییەکانی دیکە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، لە ئاسمانەوە بنکە و بارەگاکانی داعشی بۆردومان دەکرد و پێشمەرگەش لەسەر زەوی شکستی بە هێرش و داگیرکاریی داعش هێنا.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا وەزیرێن ھەرێمێ په‌یامه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok

سێ کەمپێن دى بۆ ئاوارەيێن مووسلێ دئێنه‌ دروستكرن

Lalish Duhok

ئيرۆ لژنا بلندا ڕووبرووبوونا كۆرۆنايێ دێ كۆم بت 

Lalish Duhok