شبكة لالش الاعلامية

پارتی لگەل ئێکه‌تى و گۆران دێ كۆم بت 

پارتی لگەل ئێکه‌تى و گۆران دێ كۆم بت 

رووداو-هەولێر

بڕیارە سبەی دووشەممە شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە و رۆژی سێشەممەش لە هەولێر لەگەڵ گۆڕان کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی دووشەممە 21-1-2019 شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: “بڕیارە رۆژی سێشەممە لە هەولێر لیژنە هاوبەشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانیش بۆ هەمان مەبەست کۆببنەوە”.

زۆرتر لە 100 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان نەیانتوانیوە حکومەت پێکبهێنن.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە رۆژی 30-9-2018 بەڕێوەچوو، پارتی بە 45 کورسی براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بوو، یەکێتی 21 کورسی و گۆڕانیش توانی 12 کورسی بەدەستبهێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەرھاد پیربال هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا دەکات

Lalish Duhok

ئینته‌رنێت ل كوردستانێ دێ ئێته‌ راگرتن 

Lalish Duhok