شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی: خۆ ناچەمێنین

سەرۆك بارزانی: خۆ ناچەمێنین
باسنیوز:

ئه‌مڕۆ هەینی له‌ سێیه‌م ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستاندا، سه‌رۆك بارزانی، به‌ زمانی ئینگلیزی لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردۆتەوە، تەنیا نووسیویەتی: “خۆ ناچه‌مێنین”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ بەهێزیی ئیراده‌ی گەلی كوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی سەربەخۆیی.

“خۆنەچەمێنن” یەكەمینجار لە ساتی شەڕەكانی پردێ و سحێلا لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ پێشمەرگەیەك بە هاوسەنگەرەكانی گوت، لەو كاتەی كە مووشەكێك لە نزیكیان كەوتە خوارەوە، دواتریش “خۆناچەمێنین” بوو بە درووشمی سەربەخۆخوازانی كوردستان.

ڕۆژی ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە چوو، تێیدا ٩٢.٧٪ی گەلی كوردستان بە (بەڵێ) دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هه‌رێما كوردستانێ 42 كه‌س هاتينه‌ كوشتن

Lalish Duhok

پێشبینی دئێته‌ كرن ئيران ب رازه‌مەندیيا بەغدا ئاخا کوردستانێ تۆپباران بکت

Lalish Duhok

سه‌ركرده‌یه‌كێ بلند يێ داعشێ ل مووسل هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

Lalish Duhok