شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی: خۆ ناچەمێنین

سەرۆك بارزانی: خۆ ناچەمێنین
باسنیوز:

ئه‌مڕۆ هەینی له‌ سێیه‌م ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستاندا، سه‌رۆك بارزانی، به‌ زمانی ئینگلیزی لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردۆتەوە، تەنیا نووسیویەتی: “خۆ ناچه‌مێنین”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ بەهێزیی ئیراده‌ی گەلی كوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی سەربەخۆیی.

“خۆنەچەمێنن” یەكەمینجار لە ساتی شەڕەكانی پردێ و سحێلا لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ پێشمەرگەیەك بە هاوسەنگەرەكانی گوت، لەو كاتەی كە مووشەكێك لە نزیكیان كەوتە خوارەوە، دواتریش “خۆناچەمێنین” بوو بە درووشمی سەربەخۆخوازانی كوردستان.

ڕۆژی ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە چوو، تێیدا ٩٢.٧٪ی گەلی كوردستان بە (بەڵێ) دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی: ئارمانجا ریفراندۆما سه‌ربه‌خۆیێ ئاڤاكرنا ده‌وله‌تێ يه‌

Lalish Duhok

باران بارین بۆ ده‌مێ 3 رۆژان دێ به‌رده‌وامبیت

Lalish Duhok

قەناسەکێ کەنەدی ب کوشتنا تیرورستەکێ داعش ژمارەیا پێڤا ل مووسل تومارکریە

Lalish Duhok