نێزیكى پێنج ملیۆن عێراقی ژ ده‌نگدانێ بێ به‌هر دبن
K24 – ھەولێر:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراقەوە، نزیكه‌ی پێنج ملیۆن عێراقی له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌كات.
عیماد یوحه‌ننا راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ئاشكرایكرد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا دژی یاسای هه‌ڵبژاردنه و به‌م شێوه‌یه‌ش چوار بۆ پێنج ملیۆن عێراقی له ده‌نگدان بێبه‌ش دەكرێت، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه.
به گوته‌ی عیماد یوحه‌ننا بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو كریستیان له مافی ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌كات.
پاساوی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بیست ده‌وڵه‌ت ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن بكه‌نه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
