شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ دارایی: بەغدا بودجەى نەهنێرت، مووچە ب لێبڕینا هه‌يڤا بۆرى دێ به‌لاڤ كه‌ين

وەزیرێ دارایی: بەغدا بودجەى نەهنێرت، مووچە ب لێبڕینا هه‌يڤا بۆرى دێ به‌لاڤ كه‌ين

رووداو دیجیتاڵ

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق بودجە نەنێرێت، لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچە هاوشێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی 21% دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ شاندی دانوستاندنكاری حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی، قوباد تاڵە‌بانی لە‌گە‌ڵ سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌کانی دارایی و وزە و سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوە.

لەبارەی چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ناتوانن بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکەن، چونکە ئەو بودجەیەی بەغدا دەینێرێت، بەشی مووچەی 682 هەزار فەرمانبەر دەکات، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەری هەیە.

وەزیری دارایی گوتوویەتی، لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت و لەهەمانکاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوادەی خۆیدا و بە لیبڕینی 21% مووچە دابەشدەکات ئەگەر حکومەتی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێکخراوا کۆچا نێڤ دەولەتی ٢٤خانيێن پلاستیک بۆ ئاواران ل ھەرێمێ دابین دکت

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی پيرۆزباهيا سه‌ركه‌فتنێ ل مه‌قته‌دا سه‌در كر

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی و محەمەد حاجی مەحموود کۆم بوون

Lalish Duhok