شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ تیما ڤه‌كۆلینێن نێڤ دەوله‌تى يا تاوانێن داعش: ئەزموونا هەرێمێ نموونەیەكا سەرکەفتى يه‌‌ ل ده‌ڤه‌رێ دا

سەرۆکێ تیما ڤه‌كۆلینێن نێڤ دەوله‌تى يا تاوانێن داعش: ئەزموونا هەرێمێ نموونەیەكا سەرکەفتى يه‌‌ ل ده‌ڤه‌رێ دا

كوردستان تى ڤى:
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەریم ئەسەد ئەحمەد خان ، ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش و هەماهەنگیی دەسەڵاتی دادوەریی و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان کرا.
ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی یونیتاد ، ستایشی هەماهەنگیی حکومەتی هەرێم و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی لە کار و ئەرکەکانی تیمی یونیتاد و سیستەمی دادوەریی کرد و ئەزموونی هەرێمی کوردستانیشی لەم بوارەدا، وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو لە ناوچەکە ناوبرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی یونیتادی کرد بۆ ماوەی کارکردنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە پێناو هێنانەدی دادپەروەری بۆ قوربانییانی تاوانەکانی داعش و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان. پیرۆزباییشی لێکرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک داواکاری گشتیی دادگای نێودەولەتیی تاوانەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا کرد

Lalish Duhok

UN ژ میلیشیاتێن عێراقێ نیگەرانە

Lalish Duhok

داعش به‌رپرسایه‌تیا خوه‌ به‌رامبه‌ر ته‌قینا قامشلو راگه‌هاند

Lalish Duhok