شبكة لالش الاعلامية

پشكا ھەرێما كوردستانێ ل بودجەى دا هاته‌ دیاركرن

پشكا ھەرێما كوردستانێ ل بودجەى دا هاته‌ دیاركرن
ھەولێر-KDP.info-

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق رایگەیاند، پشكی ھەرێمی كوردستان لە یاسا بودجەی گشتیی عێراق دیاری كرا، كە ١١ترلیۆن و٤٨٢ملیار دینار زیاترە و پێویستە بۆ خەرجكردنی، شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بچێتە بەغدا.

دكتۆر فازڵ نەبی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق لە ئەمڕۆوە دەستی بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە كردووە و پشكی ھەرێمی كوردستانیش دیاری كراوە، كە ١١ترلیۆن و ٤٨٢ملیار و ٢٩٤ملیۆن دینارە، هەروەها خەرجییەكانیش ھەشت ترلیۆن و ١٦١ملیار دینارە و بۆ وەبەرھێنان ٢٧١ملیارە و ٩٢٣ملیار و٤٣٤ ملیۆن دیناریش وەكو خەرجیی حاكیمە دانراوە.

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق ڕوونیشی كردەوە، پێویستە بۆ ئەوەی پشكی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت، شاندێكی حكوومەتی ھەرێم بەپەلە سەردانی بەغدا بكات، چونكە ئەوان لەخۆیانەوە رەوانەی ناكەن، بۆیە چوونی شاندی ھەرێم گرنگە.

دەشڵێ، بڕیارە مانگانە حكوومەتی عێراق پشكی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێكه‌تيا مامۆستایان ده‌ربارەی پاشكه‌فتێ مووچەى پرۆژەیەکى ئاراستەی حکوومەتێ دكت

Lalish Duhok

وەزیرا ساخلەمیا عیراقێ دەست ژکارڤەکشانا خۆ راگەهاند

Lalish Duhok

نادر رۆستی: سەرۆكێ حكوومەتێ پالپشتە.. ٢٥٥ ھەزار گەشتیار ھاتينە ھەرێمێ

Lalish Duhok