شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ پیرۆزباهيێ ل کرێکاران دکت

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ پیرۆزباهيێ ل کرێکاران دکت
K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی 1ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت “پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە “.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان:..

بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ڕێز و پێزانینم بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان هەیە کە لە دۆخێکی نالەباری ئابوورییدا، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کوردستان.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌رێم ل سه‌ر دوورپێچا خوه‌ يا ئه‌سمانى سكالايێ ل رێكخراوا فرينا نێڤده‌وله‌تى تۆمار دكه‌ت

Lalish Duhok

شاريا: ۆڕکشۆپەک ل سەر بریارا 1325 هاتە سازکرن

karwanhaji

رووسیا وەزیرێ دەرڤه‌يا تورکیا بانگهێشت دكت

Lalish Duhok