شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل راوێژکارێ ئاسایشا نیشتمانی يا عێراقێ كر

سەرۆك بارزانی پێشوازی ل راوێژکارێ ئاسایشا نیشتمانی يا عێراقێ كر

باسنيوز:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، پێشوازیی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9/5/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکھاتبوون لە فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و حەمید شەتری، جێگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوا روکن سەعد نەعیم عەبدووڵڵا، بەڕێوەبەری دەستەی پلاندانانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانیی ھێڵەکانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان کرایەوە، نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھەماھەنگیی نێوانیان بە پێویست زانرا.

پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمى كوردستان و بەغدا و بارودۆخی شنگال تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگارێ نه‌ینه‌وا: پێویسته‌ رێگرى ل ئاراسته‌كرنا مووشه‌كان ل رۆژهه‌لاتێ مووسلێ بۆ هه‌ولێرێ بێته‌ كرن 

Lalish Duhok

كاراكرنا پلێتا ئه‌لكترۆنى ب دوماهى هات

Lalish Duhok

ژبه‌ر شه‌رێ عه‌فرینێ زێده‌تر ژ 100 هه‌زار كه‌سان ئاواره‌بووينه‌

Lalish Duhok