شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل شانده‌كێ بلند يێ رەوتا سەدر دكت

سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل شانده‌كێ بلند يێ رەوتا سەدر دكت

باسنيوز:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزنى پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای ڕەوتی سەدر كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەوە دووپات كرایەوە كە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی ڕابردوو پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا ماف و ئەركی هەموو لایەك ڕوون و هاوسەنگ بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/6/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتیی دكتۆر نەسار ئەلروبەیعی، سەرۆكی دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر كرد، لە دیدارەكەدا ڕەوشی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێمى كوردستان و بەغدا تاوتوێ كران، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و چاوەڕوانییەكانی شەقامی عێراقی و پێكهاتەكان بۆ قۆناغی داهاتوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە بوونی پێكهاتە و ڕەنگی جیاواز لە عێراقدا لە ئەنجامی بڕیاری سیاسی نەبووە، بەڵكوو ڕیشەی لە مێژوودا هەیە و لەسەر ئەوە بنەمایە ڕێزگرتن لە شەراكەت و بنیاتنانی متمانەی نێوان پێكهاتە و لایەنەكان و دەستپێكردنی قۆناغێكی جیاواز بۆ پڕۆسەی سیاسی بە پێویست زانرا.

لە بەشێكی دیكه‌ى كۆبوونەوەكەدا ئەوە دووپات كرایەوە كە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی ڕابردوو پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا ماف و ئەركی هەموو لایەك ڕوون و هاوسەنگ بێت و پەرۆشی و بەرنامەی سەرەكیی لایەنەكان دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان بێت، لە درێژەی ئەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی هاوڕا بوون.

جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو كۆبوونەوەیەدا فازل میرانی، سكرتێر و هۆشیار زێباری و جەعفەر ئیمینكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن، بەرپرسی مەكتەبی ناوەندیی پەیوەندیی كوردستانی و نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی دگه‌ل جێگرێ سه‌رۆكێ ئه‌مریكا كۆمبوو

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى: ژ حكومه‌تا ئیراقێ دخوازم دوماهیێ ب فشارێن ل سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ بینیت

Lalish Duhok

سكرتێرێ نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتی ئه‌ڤرۆ دێ سه‌ره‌دانا هه‌ولێرێ كه‌ت

Lalish Duhok