شبكة لالش الاعلامية

په‌يڤدارێ هه‌ڤپەیمانان:هێرشا سەر هەولێرێ زيانێن گیانی و دارايى نەبوون

په‌يڤدارێ هه‌ڤپەیمانان:هێرشا سەر هەولێرێ زيانێن گیانی و دارايى نەبوون

باسنيوز:

شەوی سێشەممە لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و هەریەکە لە گوتەبێژی هاوپەیمانان و پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە زانیاریی دەخەنە ڕوو.

واین مارۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە رێگەی توویتێکەوە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاندووە: “راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ھیچ زیانێکی دارایی و گیانی لە ھێرشەکەی ئەمشەوی ھەولێر نەکەوتووەتەوە”.

لەلای خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دڵنیایی دایە هاووڵاتیانی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان و رایگەیاند کە دۆخی ئەمنیی شاری هەولێر ئارامە و ئاماژەی بە ئەوەش دا کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە دوای هێرشەکە دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای کرد کە شەوی سێشەممە کاتژمێر 10:30 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و ئاماژەی بە ئەوەش دا هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و دارایی نەبووە، تەنیا ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

31 سال بسه‌ر وه‌فه‌را داويا ئه‌ندازیارێ ئاشتيێ دا ده‌رباز دبن 

Lalish Duhok

مێركلێ په‌سنا هه‌ڤكاریا ئه‌لمانیا و هه‌رێما كوردستانێ د گرتنا به‌رگومانێ فرانكفۆرت دا كر

Lalish Duhok

چه‌ند لژنه‌یه‌ك ل ناڤبه‌را هه‌رێما كوردستانێ و به‌غدا دا دێ ئێنه‌ دروستكرن

Lalish Duhok