وەزارەتا نافخۆ ژمارەكا بڕیارێن نوو لدۆر گەشتا وه‌لاتيان ده‌ركرن
باسنيوز:
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له‌باره‌ی گه‌شتی هاووڵاتیانی عێراقییەوە ده‌ركرد.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە: “رێگه به گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی هیندستان ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی (PCR) بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان له‌و شوێنه كه‌ره‌نتین بكرێن، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆیان ده‌ستنیشان ده‌كات”.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەوانەی لە 1ی7ی2021ەوە سەردانی هندستانیان کردووە رەگەیان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان به‌و مه‌رجه‌ی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی (PCR) بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان له‌و شوێنه كه‌ره‌نتین بكرێن، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆیان ده‌ستنیشان ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
