بارانةكا بهێز بۆ ماوێ چهند رۆژان دێ ههرێما كوردستانێ ڤهگرت
باسنيوز:
بهڕێوهبهری كهشناسیی ههرێمی كوردستان، ئاشكرای دهكا، بارانێكی بهخوڕی چهند رۆژه، ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه و له ناوچه شاخاوییهكانیش بهفر دهبارێ.
ئهمڕۆ چوارشهممه 15/12/2021، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاندووه، لە سبەی پێنجشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێت ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لە دەریای ناوەڕاستەوە.
ئاماژهی بهوه كردووه، سەرەتا لە پاشنیوەڕۆی سبهی پێنجشەممەوە بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات، ئێوارە ناوچەکانی تر دەگرێتەوە، بەرەبەیانی رۆژی هەینییش بەهۆی یەکگرتنی لەگەڵ پاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە کاریگەرییەکانی ئەوشەپۆلە چڕتر دەبێتەوە”.
گوتیشی: “پێشبینیی دەکرێت رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان لە سەرووی 50 ملیم و لە سەنتەری شارەکان بەتایبەتی هەولێر زیاتر لە 30 ملیم باران ببارێت”.
ئاشكراشی كرد، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت.
بهڕێوهبهری كهشناسی، ڕوونیشی كردوهوه: لە قۆناغی یەکەمدا ئەو شەپۆلە لە رۆژی یەکشەممە کاریگەرییەکانی کەم دەبێتەوە، بەڵام رۆژی دووشەممە و سێشەممە چالاک دەبێتەوە، دەتوانین بڵێین ئەمە یەکەم شەپۆلی سەرەتای وەرزی زستانە بەشێوەیەکی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و دڵەڕاوکێی جووتیاران بڕەوێنێتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە دەدات”.
فازڵ ئیبراهیم، ئەوەشی خستە ڕوو: “بەهۆی بارینی رێژەیەکی زۆری باران، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی راپەڕین، بارانبارینی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا وا دەکات لە هەندێک شوێن ئاو کۆببێتەوە، بۆیە پێویستی بە خۆپارێزی هەیە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
