وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى:دڤێ قۆناغێ دا پێتڤى ب مانا هێزێن هه‌ڤپه‌یمانان هه‌يه
باسنيوز:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و هۆشیاریی نیشتیمانی لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باس له توانای هاوپه‌یمانان لە عێراق دەکات و رایدەگەیەنێط، هێشتا لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێویسییان بە هێزەکانی هاوپەیمانانە.
عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و هۆشیاریی نیشتیمانی لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: لە سەرەتای ساڵی نوێوە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هێزی شەڕکەرەوە بۆ هێزی مەشقپێدەر و راوێژکاری دەگۆڕێت.
عەمید عوسمان محەمەد هەروەها رایگەیاند: هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش توانای باشیان هه‌یه و ”پێویستمان به‌توانای ئه‌وان هه‌یە“.
ئەو فەرماندەیەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بە زیادبوونی جموجۆڵی چەکدارانی داعش کرد و رایگەیاند: ئەو بارودۆخە ناخوازێ هاوپەیمانان لە دەرەوەی پێشهاتەکان بن، ”ده‌بێت هاوپه‌یمانان وه‌ک هه‌میشه دژایه‌تیی تیرۆریان کردووه، له‌پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ بن“.
عەمید عوسمان محەمەد جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی دژی داعش کردەوە و رایگەیاند: ئه‌وه‌ی گرنگترە لە شەڕی داعش، لەناوبردنی بیر و فکری داعشە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
