شبكة لالش الاعلامية

حکومەتا هەرێمێ 20 ملیار دینار بۆ پشتەڤانیا پەروەردێ تەرخان کرن

حکومەتا هەرێمێ 20 ملیار دینار بۆ پشتەڤانیا پەروەردێ تەرخان کرن

رووداو-هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی دابینکردنی چەند پێداویستییەکی سەرەکی ناوەندەکانی خوێندن حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی داوە بە خەرجکردنی 20 ملیار دینار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5-6-2022، د.سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی داوە بە خەرجکردنی بڕی 20 ملیار دینار بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن.

بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بۆ دابینیکردنی هەندێک پێداویستیی سەرەکی ساڵی خوێندنی (2022-2023) کە خۆی دەبینێتەوە لە پێداویستیی قوتابخانەکان وەک، لاپتۆپ، ئامێری فۆتۆکۆپی، پرێنتەر، وایبۆرد، مێز، تانکی ئاوی بەشێک لە قوتابخانەکان و زۆپا بۆ زستان.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە گوتی، ئەو پارەیە بۆ هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی کەرکووک و ئیدارە سەربەخۆکانە و دابەشکردنی پارەکەش بە گوێرەی پێداویستیی پارێزگاکانە، هەر پارێزگایەک خشتەی پێداویستیی خۆی دەنێرێت بۆ وەزارەتی پەروەردە، “ئێمەش بە گوێرەی رێژەی دانیشتووانی پارێزگاکان و ژمارەی قوتابخانەکان و قوتابییان پارەکە دابەش دەکەین”.

لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا سامان سیوەیلی رایگەیاند، لە رێگەی پڕۆسەی تەندەرینەوە پێداویستییەکان دەکڕدرێن. “پێداویستیی هەر پارێزگایەک کە بەدەستمان دەگات لیژنەی بۆ دروست دەکەین بۆ کڕینیان و دواتر رەوانەیان دەکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دژه‌تیرۆرێ مه‌زنترین تاخێ فه‌للووجه‌ ‌رزگاركر

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی: نەورۆز بۆ گەلێ کوردستانێ، هەرده‌م سیمبۆلا خۆراگریێ و بەرهنگاربوونا ستەمێ بوویه‌

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش 72سالیا دامه‌زراندنا ئێكه‌تیا ئافره‌تێن كوردستانێ پیرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok