شبكة لالش الاعلامية

ڕۆهنکرنەک ژ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ڕۆهنکرنەک ژ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

باسنيوز:

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی چەند ماڵپەڕێکی ئێرانی بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “چەند ماڵپەڕێکی هەواڵی ئێران، هەواڵێکیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، کە ئێستا هیچ پۆستێکی حکوومی و فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە چەک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت”.

ئەوەش خراوەتە روو: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەت دەکاتەوە کە چەندین جارە دووبارە دەکرێتەوە”.

ئاماژە بەوەش دراوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داخواز دئێته‌ كرن ئاکرێ ب فەرمی وەکو پایتەختا نەورۆزێ بێته‌ ناسين 

Lalish Duhok

ئالۆگۆريا بازرگانی ل كوردستانێ نێزیكی 25%زێده‌بوويه‌

Lalish Duhok

کۆچکا سپی ھۆشداری ژ قەیرانا مرۆڤی ل عەفرینێ دان

Lalish Duhok