شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ ئاڤەدانکرنێ: سالا داھاتى ئامادەکاريان بۆ دەستپێکرنا پڕۆژێ ھێلا شەمەندەفرێ دێ کەین

وەزیرێ ئاڤەدانکرنێ: سالا داھاتى ئامادەکاريان بۆ دەستپێکرنا پڕۆژێ ھێلا شەمەندەفرێ دێ کەین

باسنيوز:
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند: دەمانەوێت لەساڵی داھاتو دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی کەڵکی ئابووری، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر بکەین

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، رۆژی دووشەممە 28ی11ی2022، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە ئایمان ئاشۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس مۆبیلیتی-ترنکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و یوسف خەلیفە، بەڕێوەبەری جێبەجێکار ناوەند لە کۆمپانیای (دۆچەبان)ی ئەڵمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیک.

ئاماژە بەوە كراوە، لە دیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەت ئامادەیبون، گفتوگۆکرا لەسەر دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکان کە لەو بوارەدا نراون و ھاوکات ئاڵوگۆڕی بیروڕاو زانیارییەکان کرا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ قۆناغی دوای کەڵکی ئابوری پڕۆژەکە کە خۆی لە دیزاینکردن و جێبەجێ کردندا دەبینێتەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند: “پڕۆژەکە ھەنگاوی گرنگی ناوەو دەمانەوێت لەساڵی داھاتوو دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی کەڵکی ئابووری، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردن بکەین.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشكراشی كردووە، پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لەھەرێمی کوردستاندا، ئێستا لە قۆناغی بەھا و کەڵکی ئابووری دایە و لە ھەمان کاتدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای (دۆیچەبان)ی ئەڵمانی واژۆکردوە بۆ پڕۆژەکە کە خۆی لەدیزاین و دۆزینەوەی لایەنی ئابووری بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکە دەبینێتەوە لەڕوی کوالێتییەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكوومه‌تا عێراقێ پێدانا كريێا خانيێن په‌رله‌مانتاران راگرت

Lalish Duhok

په‌رله‌مانتارێن خۆلێن بۆری ژی دێ به‌ر ب قانوونا چاكسازیێ كه‌ڤن

Lalish Duhok

چه‌ند لژنه‌یه‌ك ل ناڤبه‌را هه‌رێما كوردستانێ و به‌غدا دا دێ ئێنه‌ دروستكرن

Lalish Duhok